KDC

سوید: شەش پەنابەر بە گومانی ئەنجامدانی کاری توندوتیژی لەکاتی سوتاندنی قورئاندادەستگیر کرد

ئەمڕۆ پۆلیسی مالمۆ 6 پەنابەری موسڵمانی دەستگیرکرد، کە گومانی تێوەگلانیان لە توندوتیژی لەکاتی سوتاندنی قورئان لەلایەن راسموس پالودان، کە تێیدا پشێویەکی زۆر هەندێ ناوچەی سویدی گرتەوە.

پۆلیس ئەو 6 پانەبەرەی لەڕێگەی گرتە ڤیدیۆیی شوێنەکانەوە ناسیوەتەوە، کە دژی ڕاسموس بەلودان خۆپیشاندانیان کرد و دواتر سەریانکێشا بۆ توندوتیژی و پەلاماردانی پۆلیسی سویدی و بووە هۆی ئەوەی زیاتر لە 100 پۆلیس برینداربن.

پۆلیسی سوید لەسەر ماڵپەڕەکەی خۆیان نووسیویانە، کە کار دەکەن بۆ دەستگیرکردنی پەنابەرانی دیکە، کە دەستیان هەبووە لە توندوتیژییەکان، هەروەها تێبینی ئەوەیان کردووە کە ژمارەیەکی زۆر ڕاپۆرتیان لەسەر ڕووداوەکان ئامادە کردووە.

هەفتەی ڕابردوو دادگایەکی سۆلنا پەنابەرێکی بەتوندوتیژی تۆمەتبارکرد، ئەوەش بەهەڵدانی بەرد بۆ سەر پۆلیس لەکاتی ئاژاوەکانی کۆتایی هەفتەی ئیستەر لەرینکیبی و، سزای شەش مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا، ئەوەش یەکەم سزایە، کە سوید دوای ئەو نائارامییەی بەخۆیەوە دژ بە پەنابەرە موسڵمانەکانی بەشداربووی ئەو توندوتیژیە بدات.

___

متمانەی هاووڵاتیانی سوید بەرانبەر تەندروستی وڵاتەکەیان دژی کۆرۆنا کەم بووەتەوە

Harmn

ڕێبین مارف بە پشتیوانیی سەرۆکی ناتۆ چاوی لە پەرلەمانی ھۆڵەندایە

Karzan

بەریتانیا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی خۆپیشاندانێک ئەنجام دەدەن

Harmn