KDC

کوردێکی دیکەی رۆژهەڵات بریندار دەکرێت

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز لە سنوورەکانی شاری بانە،بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی رژێمی ئێران بریندار بوو.

بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی سێشەممە لەسەر چوار شەممە، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پایەگای هانەگەژاڵەی بانە، تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بووە.
ئەوەش روون کراوەتەوە کە لە ئاکامی ئەو دەستڕێژییەدا کۆڵبەرێک بە ناوی محەمەەد بەهرامی خەڵکی گوندی باخچەڵەی سەقز، لە مەودای ٥ مەترییەوە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی رژێمەوە تەقەی لێکراوە و قاچی بە سەختی بریندار بووە.
کۆڵبەرە بریندارەکەش بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی بانە و لەژێر چاودێریی پزیشکی دایە

___

ژینا ئەمینی: خۆپیشاندانەکانی گەلانی ئێران بەردەوامە

Harmn

پلاسخارت: جیهان بە گرینگییەوە چاودێری هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

KDC

بۆکارئاسانی ڕەوەندی کورد، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی چەند شارێکی سوید دەکەن

Harmn