KDC

ناوەندی ڕوەندی کورد لە دەرەوە پیرۆزبایی لە کوردە دەرچووەکانی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکات

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، لە پەیامێکیاندا پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی سەرجەم ئەو کوردانەی دانیشتووی ئەڵمانیا دەکەن، کە لەم هەڵبژاردنەدا بوونە پەرلەمانتاری ئەو وڵاتە.

دەقی پەیامی پیرۆزبایی:

بە ناوی خۆمان و سەرجەم گەلی کوردستان، پڕ بە دڵ پیرۆزبایی ئاڕاستەی هەریەکە لە فرات عەلی کۆچاک، ژیان عومەر و تایلان کورت، سەڤیم ئایدن، گۆکای ئەکبولوت و جەنان بایرام و قاسم تاهیر ساڵح، دەکەین، کە توانیان لە هەڵبژرادنی پەرلەمانی وڵاتی ئەڵمانیا، سەرکەوتن بە دەست بێنن و ببنە ئەندامی پەرلەمانی ئەو وڵاتە.

ئێمە وەک ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، خۆشحاڵ بووین بەو ئەنجامەی بە دەستتانهێنا و، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین، کە توانیوتانە تێکەڵی پڕۆسە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە ببن، ئومێدەواریشین، ئەوەی لە تواناتاندا بێت، چ بۆ گەل و وڵاتی ئەڵمانیا، هاوکات بۆ گەلی کوردستانیش، ئەنجامی بدەن.

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە

29.09.2021

___

هەولێر: نوێنەری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کرد

Harmn

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی -دوسلدۆرف لە ئەڵمانیا کۆمەڵەی هونەرمەندانی لەو وڵاتە دامەزراند

Harmn

روسیا: پارتی دەسڵاتدار لە هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی وڵات سەرکەوتنی ڕاگەیاند

KDC