KDC

ئاڵۆزییەکان لەسەر سنووری بیلاڕوسیا و پۆڵەندا زیاتر دەبن

گرژییەکان بە درێژایی سنووری نێوان بیلاروس و پۆڵەندا، ڕوو لەزیادبوون دەکەن و، بەم نزیکانە بارودۆخەکە خراپتر دەبێت.

هەزاران کۆچبەر لە سنوورەکە کۆبوونەوە بە هیوای ئەوەی بپەڕنەوە بۆ نێو یەکێتی ئەوروپا، حکوومەتی سەرۆکی بیلاروسیا ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ، دەڵێت: ئەو کەسانە ئاوارەن و هیچ مەترسییەکی ئەمنیش نییە، پۆڵەنداش، لەلایەن خۆیەوە، گوتی، کە نایانەوێت بەشێک بن لە هەڵاوسانەکە، جەختیشیکردەوە کە ئامادەن مامەڵە لەگەڵ هەر بارودۆخێکدا بکەن.

یەکێتی ئەوروپا دەڵێت، ئەم شەڕە بە شەڕێکی دوولایەنەی سەرۆکی بیلاروس دەزانن و، پۆڵەنداش لەلایەن خۆیەوە دەڵێت، لەو بڕوایەدان کە لە ژێر هێرشدان، هەردوولا باوەڕیان وایە کە لوکاشینکۆ کۆچ و کۆچبەران پڕچەک دەکات و، ئەوە ڕاستییە کە خەڵکێکی زۆر هەن، کە دەیانەوێت بپەڕنەوە نێو یەکێتی ئەوروپا.

ئەو هێڵە ئاسمانیانەی کە لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا ئەو کەسانە دەگوازنەوە بۆ بیلاروس، بەتایبەتی لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستی وەک، عێراق و سووریا و لوبنانەوە گەشتیان کردووە بۆ بیلاروس، دوای ئەوە لەلایەن پاسەوانە سنوورییەکانی بیلاروسەوە بەرەو سنوور دەنێردرێن، یەکێتی ئەوروپا دەڵێت، بیلاروس لای خۆیەوە ئەمەی ڕەتکردەوە و، خودی ئەلێکساندەر لوکاشینکۆش نکۆڵیشی لێ کرد، بەڵام لە ڕاستیدا ئەوەی ئەمڕۆ سەبارەت بەم ڕووداوە جیاواز بوو، ئەوە بوو کە ئەو گرووپەی هەوڵیان دا سنوور ببەزێنن، لە هەموو کاتێک گەورەتر بوون، پۆڵەندا دەڵێت، کە ئەوان هەزاران کەس بوون.

حکوومەتی پۆڵەندی ڕایگەیاندووە، کە بە بێ هەڵوێستی ناوەستێت و بە خۆڕاگری دەمێنێتەوە، زیاتر لە 12000 سەربازی پۆڵەندی لە سنوورەکە هەیە و، دەشڵێن هەر کەسێک هەوڵی تێپەڕاندنی سنوور بدات رادەگرێت.

___

سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م كوردستانییانی خه‌مخۆر و دڵسۆزی دۆزی كورد و كوردستانی تاراوگەنشین دەکەین.

English Editor

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجامدا و کۆمیتەی بەڕێوەبەرییان هەڵبژارد

KDC

بەڕێز دیار كوردە، بەڕێوەبەری نووسینگەی تۆڕی میدیایی ڕووداو لە ئەمریکا

nusar1
KDC

FREE
VIEW