KDC

پەیامی پیرۆزبایی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە بۆ خوشک و برا کریستیانەکان


ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی لە دایکبوونی پەیامبەر مەسیح، پەیامی پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی خوشک و برا کریستیانەکان دەکات، هاوکات جەخت لەوەش دەکاتەوە، کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەمیشە رێگربووە لەو پیلانانەی کە بە نیازبوون کەلتووری جوانی گیانی پێکەوە ژیان لە نێو کوردستاندا بشێوێنن.
بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی لە دایکبوونی پەیامبەر مەسیح سه‌لامی خودای له‌سه‌ر بێت، جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم خوشک و برایانی کریستیان لە کوردستان بە تایبەتی و، جیھان به‌گشتی دەکەین، ئومێدەوارین ھاتنەوەی ئەم جەژنە گیانی پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان قوڵتر بکاتەوە و ئەم جەژنەش بەخۆشی كامه‌رانى  بۆ ھەموو مرۆڤایەتی بگەڕێتەوە، خۆشبەختانەش حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەمیشە رێی لەو پیلانانە گرتووە کە ئەو گیانی پێکەوە ژیانەی کە بووەتە بەشێکی سەرەکی کەلتووری جوانی کورد، بشێوێندرێت.
جەژنتان پیرۆز ھەر لە کامه‌رانیدا بن.
 
ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە
24ی12ی2021

___

یەکێتی ئەوروپا باس لە سزاکانی دژ بە بیلاروسیا دەکات لەسەر دۆسیەی کۆچبەران

KDC

خوێندکارێکی کوردی دانیشتووی ئۆکرانیا بریندار بووە

Harmn

نوێنەری کۆنفدراسیۆن بەخێرهاتنی میری ئێزیدییەکان بو ئەمریکا دەکات

Harmn