KDC

Category : گشتی

سیلایدگشتیهه‌واڵ

داوایەکی نێونەتەوەیی لە سەرۆکی ڕوسیا و ئۆکرانیا لە بارەی ئاگربەست و کردنەوەی ڕێڕەوی مرۆیی دەکرێت

Harmn
دوایەکی نێونەتەوەی لە سەرۆکی ڕوسیا و ئۆکرانیا دەکرێت ،کە پێشوازی لە پێشنیاری ڕاگرتنی شەڕ بۆ ماوەی چوار ڕۆژ تا ڕێڕەوی مرۆیی بۆ دەربازکردنی هاوڵاتیانی گەمارۆدراو لە نێو شارەکان ،کەپێداویستی پزیشکی و خۆراک بۆ هاوڵاتیانی سیڤلی ناوچە جیاوازەکان دابینبکرێت لەمبارەوە ئەنتۆنیۆ گۆتریس سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان داواکاری لە ڕێی نامەوە بۆ ڤلادمیر......
سیلایدگشتیهه‌واڵ

پۆتین :ئۆپەراسیۆنی سەربازی تا گەیشتن بە ئامانجەکان بەردەوا دەبێت

Harmn
پۆتین بەڵێنی پاراستن و هێنانەدی هەرێمی دۆنباس دەدا ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕوسیا، ئەمڕۆ چوارشەممە بەڵێنیدا، کە بەردەوام بێت لە ئۆکراینا و جەختیشی لەسەر گەرەنتی کاری مۆسکۆ لەسەر هێنانەدی ئاشتی بۆ دۆنباس کردەوە. پۆتین وتی، کە ڕوسیا بەردەوام دەبێت لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە ئۆکرانیا و بەڵێنی دا، کە وڵاتەکەی ئاشتی و دەستپێکردنەوەی......
سیلایدگشتیهه‌واڵ

مۆسکۆ دوا وادەی نوێ بۆ سەربازانی ئۆکرانیا لە ماریۆپۆل دادەنێت

Harmn
رۆیتەرز بڵاویکردەوە، کە وەزارەتی بەرگری ڕوسیا، دوا وادەیەکی نوێیان بۆ سەربازانی ئۆکرانی لە کارگەیەکی پیشەسازیدا لە قەراغ دەریای گەمارۆدراوی ماریۆپۆل داناوە بۆ وەستاندنی شەڕ. وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند: هێزە چەکدارەکانی ڕوسیا دووبارە لەسەر پرەنسیپە مرۆییەکان پێشنیار دەکەن و داوا دەکەن بۆ وەستاندنی شەڕ سەربازانی ئۆکرانی چەک دابنێن، چونکە شەڕکەرانی لایەنگری......
سیلایدگشتیهه‌واڵ

داداگای بەریتانیا بڕیاری ڕادەستکردنی ئەسانجی بە واشنتۆن پەسەند کرد

Harmn
ئەمڕۆ چوارشەممە، دادوەرێکی بەریتانی، بە فەرمی رازی بوو بە ڕادەستکردنی جولیان ئەسانجی دامەزرێنەری ویکیلیکس بە ئەمەریکا، بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی تۆمەتی سیخوڕی ببێتەوە. ئێستا واچاوەڕوان دەکرێت کە کەیسەکە بە پریتی پاتێل وەزیری ناوخۆی بەریتانیا بسپێردرێت بۆ بڕیارێک، کە ئایا پەسەندکردنی ڕادەستکردنەوەی دامەزرێنەری ویکیلیکس، کە تەمەنی 40 ساڵە بۆ واشنتۆن، بەڵام پارێزەری......
سیلایدگشتیهه‌واڵ

ڕوسیا لەسەر دانوستانەکان متمانەی بە ئۆکرانیا نەماوە

Harmn
ئەمڕۆ چوار شەممە، ڕوسیا رایگەیاند، چیتر متمانە بە دانوستانکارانی ئۆکرانی ناکەن، ئەوەش لە دوای چەندجارێ هەردوو وڵات کۆبوونەتەوە گفتوگۆیان بۆ راگرتنی شەڕ کردووە. ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا، رایگەیاند، کە مۆسکۆ متمانەی بە بەرپرسانی ئۆکرانی نەماوە، چونکە ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا شوێنکەوتەی و فەرمانەکانی ئەمەریکا و ناتۆیە و سەبەخۆ......
سیلایدگشتیهه‌واڵ

ئۆکرانیا ڕێککەوتنی سەرەتایی بۆ کردنەوەی ڕێڕەوی مرۆیی لە شاری ماریۆپۆل ڕاگەیاند

Harmn
رێککەوتنی نێوان روسیا و ئۆکرانیا بۆ کردنەوەی رێڕەوی مرۆیی لە شارێک ئەنجام درا ئەمڕۆ چوارشەممە، ئۆکرانیا ڕێککەوتنێکی سەرەتایی ڕاگەیاند بۆ کردنەوەی ڕێڕەوێکی مرۆیی، تا هاوڵاتیانی مەدەنی بتوانن ئەمڕۆ شاری ماریۆپۆل بەجێبهێڵن، هەروەک سەرۆکی شارەوانی شارەکە هیوای خواست نزیکەی 6 هەزار کەس لەشارەکە ماون و گەمارۆدراون، دەربازیان بێت. ئیرینا فێرشتشوک جێگری......
سیلایدگشتیهه‌واڵ

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کۆبوونەوە

Harmn
لە نێوەندی سەردانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەریتانیا ،ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێز مەسرور بارزانی سەردانی بۆریس جۆنسن کرد و لەلایەن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاوە بە گەرمی پێشوازی لێکرا لە دەستپێکی کۆبوونەوەکە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا خۆشحاڵی بە سەردانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پیشاندا و ،لە کاتی پێشوازیکردنی لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان......
سیلایدگشتیهه‌واڵ

گەنجێکی ئۆکرانی جموجۆڵەکانی سوپای ڕوسیا لە ڕێی ئاپڵەوە ئاشکرا دەکات

Harmn
گەنجێکی ئۆکرانی لە دوای جموجوڵی کۆمەڵێک سەربازی ڕووسیە لە وڵاتەکەیدا، شێوازی تەکنەلۆجیای نوێی ئایفۆن بەکاردێنێت. بەگوێرەی ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵ، گەنجێکی ئۆکرانی بەناوی ڤیتالی سیمینتیس، بە شوێنکەوتووانی ئینستاگرامەکەی ڕاگەیاندووە، کە سەربازە ڕوسییەکان کاتێ هەڵیانکوتایە سەر ماڵە چۆڵەکەی لە ئۆکرانیا، هێدفۆنەکانی ئەویان دزیوە. ھیواپۆدەکان، واتە ئەو جۆرە هێدفۆنە، بەناوبانگترینی جیهانن و تایبەتمەندیەکی......
سیلایدگشتیهه‌واڵ

حکومەتی سوید: توندوتیژی قبوڵ ناکەین و دەبێ ئەنجامدەران سزابدرێن

Harmn
سەرۆکوەزیرانی سوید بۆ پەنابەرە مسوڵمانەکان: ئەو توندوتیژیە قبوڵ ناکەین و دەبێ ئەنجامدەرانی دەستگیر بکرێن و سزا بدرێن سەرۆکوەزیرانی سوید رایگەیاند، هەر کەسێک هێرش بکاتە سەر پۆلیسی سوید، ئەوا هێرش دەکاتە سەر کۆمەڵگەی دیموکراتی سوید و ئەنجامدەران بەرپرسیار دەبن، بۆیە پێویستە ئەو کەسانە دەستگیر بکرێن و سزا بدرێن. ماگدالینا ئەندەرشۆن، ئەوەشی......
سیلایدگشتیهه‌واڵ

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا داوای خۆبەدەستەوادان لە سەربازانی ئۆکرانی دەکات

Harmn
وەزارەتی بەرگری روسیا داوای خۆ بەدەستەوادان لە سەربازانی ئۆکرانی دەکات ئەمڕۆ سێشەممە، ڕوسیا داوای لە هێزەکانی ماریۆپۆل کرد، کە دەستبەجێ چەک دابنێن و بەرگری لە شارەکە نەکەن واز لە بەرگری بهێنن. وەزارەتەکە ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ، ئاگربەستی بۆ هەموو یەکە چەکدارەکانی ئۆکرانیا بەبێ جیاوازی ڕاگەیاند. لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بە......