KDC

Category : هه‌واڵ

سیلایدهه‌واڵ

تورکیا: چالاکوانان سەرزەنشتی شوێنێکی فرۆشتنی جوانکاری دەکەن ،کە زمانی کوردیان بەکارنەهێناوە

nusar1
هەڵمەتێک لە تورکیا بۆ بایکۆتکردنی زنجیرە جوانکارییەکانی واتسن دەستیپێکردووە، چونکە کەتەلۆگێکی بە زمانی عەرەبی بڵاوکردووەتەوە، بەشێکیش لە چالاکوانان سەرزەنشتی ئەو کارەیان دەکەن، کە زمانی کوردیان بەکار نەهێناوە. کۆگاکانی واتسۆنی زنجیرەی چینی، دوو لاپەڕەیان بە زمانی عەرەبی تەرخانکردووە بۆ کەتەلۆگی مانگی نیسانی بەرهەمەکانی جوانکاری پێست، ئەوەش ژمارەیەک لە تورکەکانی توڕە کردووە.......
هه‌واڵ

پرۆفایلی مەسعوود ئۆزیل

nusar1
مەسعوود ئۆزێل (١٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨ یاریزانی بە ڕەگەز تورک)، یاریزانی ئێستای یانەی فەنەرباخچەی تورکیایە، کە لە پێشوودا یاری بۆ یانەکانی ئارسناڵ، ڕیال مەدرید، شاڵکە و ڤێردەر برێمن کردووە و، لە ساڵی ٢٠١٣ چووەتە یانەی ئارسناڵ، بەھۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ ریاڵ مەدریدا پشانی دا، ئارسن ڤینگەر پەلکێش کرد بۆ......
هه‌واڵ

یارییەکانی ئەمڕۆ

nusar1
جامی یەکێتی ئینگلیزیمانجستەرسیتی _ لیفەرپوڵ کاتژمێر ٥:٣٠ خولی ئینگلیزیتۆتنهام _ برایتۆن کاتژمێر ٢:٣٠مانجستەر یۆنایتد _ نۆریتج سیتی کاتژمێر ٥ساوسهامتۆن _ ئەرسناڵ کاتژمێر ٥واتفۆرد _ برینتفۆرد کاتژمێر ٥ خولی ئیسپانیئێڵچی _ ڕیاڵ مایۆرکا کاتژمێر ٣دیبورتیفۆ ئەلەفێس _ ڕایۆفالیکانۆ کاتژمێر ٥:١٥فالەنسیا _ ئۆساسۆنا کاتژمێر ٧:٣٠خیتافی _ فیاڕیاڵ کاتژمێر ١٠ خولی ئیتاڵیکالیاری _......
سیلایدهه‌واڵ

تەقە لە کۆڵبەرێکی کورد کرا و بریندارکرا

nusar1
کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی پاوە، لەکاتی کۆڵبەری، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار دەکرێت. بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ شەممە، کۆڵبەرێک بە ناوی توورەج کەریمی تەمەن ٣٧ ساڵ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری شۆشمێی سەر بە شارۆچکەی نەوسوود، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراوە......
سیلایدهه‌واڵ

سوید: لەکاردانەوەی سوتاندنی قورئانی پیرۆز, گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان پۆلیس و خۆپیشاندەران دروست دەبێت

nusar1
لەسەر سوتاندنی قورئان بەشێک لە پەنابەرە موسڵمانەکانی سوید چەند ئوتۆمبێلێکی پۆلیس دەسووتێنن و چەندین پۆلیسیش بریندار دەکەن پۆلیسی سوید ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، کە ژمارەی بریندارەکانیان لەسەر پشێوییەکەی دوێنێی شاری ئۆربرۆ گەیشتە 12 پۆلیس، کە چەندین موسڵمانی توندڕەو پەلاماری ئوتۆبێلی پۆلیس و پۆلیسەکانیان دەدا، ئەوەش لە دەرئەنجامی سوتاندنی قورئان لەلایەن دانیمارکییەکەوە.......
سیلایدهه‌واڵ

گرانترین شوتی تەنیا لەیابان دەڕوێنرێت

nusar1
ئەگەر تۆ عاشقێکی شوتی و حەز دەکەیت پارەیەکی زۆر بدەیت بۆ تامێکی تایبەتی ئەم میوە، ئەوا شوتی رەش، (دینسوک) گرانترینە لە جیهان. شووتی دەگمەنی ژاپۆنی گرانترینە لە جیهاندا، کە دەگاتە 6000 دۆلار، ئەوەش بەگوێرەی کێشی. تەنیا لە دوورگەی باکووری هۆکایدۆ دەڕوێنرێت و گەشە دەکات، ئەم جۆرە شوتییە زۆر شیرین و......
سیلایدگشتیهه‌واڵ

ڕۆژهەڵاتی کوردستان: بەندکراوێک ئاگر لەجەستەی خۆی بەردەدات

nusar1
بەندکراوێکی خەڵکی ماکۆ لە گرتووخانەی ئەو شارە، وەک ناڕەزایەتی دەربڕین لەسەر ناڕوونی دۆسیەکەی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و باری تەندروستی ناجێگیرە. بەگوێرەی هەواڵی هەنگاو گەیشتووە، بەندکراوێک بە ناوی محەمەد درەفشی تەمەن ٣٨ ساڵ، لە گرتووخانەی ناوەندی ماکۆ، وەک ناڕەزایەتی دەربڕین لەسەر ناڕوونی دۆسیەکەی، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و،......
به‌یاننامه‌سیلایدهه‌واڵ

فەڕەنسا ڕێ بە چالاکوانان نادات ،خواردن و خواردنەوە بە کۆچبەران بدەن

nusar1
پۆلیسی فەرەنسی ڕێگرییان لە چەند چالاکوانێکی مەدەنی کرد، کە هەستابوون بە دابەشکردنی خواردن لەبەردەم کامپێکی کۆچبەران، کە سەدان کۆچبەری تێدا دەژین. لە شاری کالاسی باکووری فەرەنسا، ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لەلایەن چالاکوانە خۆبەخشەکانەوە ئاو و خۆراکیان بارکردبوو بۆ کۆچبەرانی کامپی کالاس، پۆلیس دەستی بەسەردا گرتن. ڕێگریکردن لە دابەشکردنی هاوکارییەکان بۆ کۆچبەران،......
سیلایدهه‌واڵ

چەند وڵاتێک بە کڕینی نەوت و گازی ڕوسی بەڕۆبل ڕازیبوون

nusar1
ئەلێکساندەر نۆڤاک جێگری سەرۆکوەزیرانی ڕوسیا، لە لێدوانێکیدا بۆ گۆڤارێکی وەزارەت، ڕایگەیاند، پێشبینی دەکەن هاوردەکارانی دیکە بڕیاری بەکارهێنانی رۆبڵی ڕوسی بدەن، بەڵام ناسنامەی ئەو کڕیارانەی کە بڕیاریان داوە کار بە ڕۆبلی روسی بکەن بۆ کڕینی گازی ڕوسی، ئاشکرا نەکرد. لە مانگی ئازاردا، ڕوسیا بڕیاریدا بۆ کڕیارانی بەرهەمە وزە ڕوسییەکان بۆ کردنەوەی......
به‌یاننامه‌سیلایدگشتیهه‌واڵ

ژمارەی ئاوارە ئۆکرانییەکان نزیکەی پێنج ملیۆن دەبن، ڕوسیاش لە بارەی پلانێکی کیێڤ ڕۆژئاوا ئاگاداردەکاتەوە

nusar1
ژمارەی ئاوارە ئۆکرانییەکان نزیک دەبێتەوە لە پێنج ملیۆن لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی داگیرکاری ڕوسیا دژ بە ئۆکرانیا لە 24ی مانگی دوو، نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، نزیکەی پێنج ملیۆن هاووڵاتی ئۆکرانی ئاوارەی وڵاتانی ئەوروپا بوون. بەگوێرەی ئاماری کۆمسیاری باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR)، 4,796,245 ملیۆن هاووڵاتی ئۆکرانی دەربازی سنوورەکان بوون،......