KDC

Category : هه‌واڵ

به‌یاننامه‌سیلایدهه‌واڵ

پۆلیسی دانیمارک لە ژنە پەنابەرێکی کورد دەدەن و دەستبەسەری دەکەن

Harmn
ژنە پەنابەرێکی کوردی خەڵکی سەرپێڵی زەهاوی سەر بە پارێزگای کرماشان، کە مەترسی دیپۆرتکردنەوەی بۆ ئێرانی لە سەرە، لەلایەن پۆلیسی دانیمارکەوە لێیدراوە و دەستبەسەرکراوە. بە گوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 29ی، هێزەکانی پۆلیسی دانیمارک لەگەڵ فەرمانبەرانی کەمپی پەنابەرە دیپۆرتییەکان لە شاری کۆپێنهاگن، پەنابەرێکی کوردی خەڵکی سەرپێڵی زەهاویان......
سیلایدگشتیهه‌واڵ

سەرۆکی ئەمەریکا سەرەڕای سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر هەولێر،جەژنی نەورۆز لە سەرۆکی هەرێم و گەلی کوردستان پیرۆز دەکات

Harmn
سەرۆکی ئەمەریکا سەرەڕای سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر هەولێر ، جەژنی نەورۆز لە سەرۆک هەرێم و گەلی کوردستان پیرۆز دەکات جۆن بایدن سەرۆکی ئەمەریکا لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان ،سەرەڕای سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر هەولێر ،پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لەسەرۆکی هەرێم و گەلی کوردستان دەکات بەپێی سایتی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ به‌ڕێز......
چالاكیسیلایدهه‌واڵ

شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە یابان لەگەڵ جێگری بەرپرسی گشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا لە وەزارەتی دەرەوەی یابان کۆبوونەوە

Harmn
لە چالاکییەکانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە وڵات یابان، شاندی ڕەوەندی کوردستانی کە پێکهاتبوون لە عەبدول باقی محەمەد سەرۆکی ناوەند، قاس جۆلاق جێگری بەرپرس و نورا خەلو، سەرۆکی لیژینەی ئافرەتان، لەگەڵ بەڕێز کاتو هیرۆمیچی، جێگری بەڕێوەبەری گشتی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا لە وەزارەتی دەرەوەی یابان، کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا باسی ڕەوشی......
به‌یاننامه‌سیلایدهه‌واڵ

بەریتانیا :تائێستا نزیکەی 60هەزار هاوڵاتی ئۆکرانی داوای ڤیزایان کردووە

Harmn
حكوومه‌تی بەریتانیا رایگه‌یاند، تا ئێستا 59 هه‌زار و 500 داواكاری بۆ وه‌رگرتنی ڤیزا له‌لایه‌ن هاووڵاتیانی ئۆكرانیاوه‌ پێشكه‌شیان كراوه‌ و، توانیویانه‌ زیاتر له‌ 25 هه‌زار و 500 ڤیزا به‌ هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته‌ ببه‌خشن. به گوێرەی تۆڕی هه‌واڵی سکاینیوز ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌سه‌ر دۆخی په‌نابه‌رانی ئۆكرانیا و به‌ راوێژ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی......
هه‌واڵ

میسی هەنگاو بەرەو کارێکی نوێ دەنێت

Harmn
میسی کە لە مێژە باس لە پڕۆسەی ڕۆیشتنی لە بەرشلۆنە کراوە و، یاری بۆ یانەی PSG دەکات، وەک باڵیۆزی براندی جیهانیSocios.com ڕاگەیاندرا. میسی کە هەمان ئاستی ئارەزوومەندانەی لە یانە نوێکەی نەبووە، ئەمجارە کێشەیەکی جیاوازی بۆ هاتە پێش، لیونێل میسی یاریزانی تۆپی پێی بەناوبانگی جیهانی، لەگەڵ ماڵپەڕی Socios.com کە پلاتفۆڕمی کارلێکردنی......
سیلایدهه‌واڵ

ئەنجومەنی ئەوروپا: نابێت دۆخی نالەباری پەنابەرانی ئۆکرانی نەهامەتیی پەنابەرانی دیکەمان لە بیرببات 

KDC
نوێنەری تایبەتی ئەنجومەنی کۆچ و کۆچبەرانی ئەوروپا، لەیلا کەیاجیک ڕایگەیاند، نابێت دۆخی نالەباری پەنابەرانی ئۆکرانیا وابکات، سەرنجمان لەسەر پەنابەرانی دیکە نەهێڵێت، کە ژیانیان بۆ دەربازبوون لە وڵاتەکانیان دەخەنە مەترسییەوە. کەیاجیک جەختی لەوەکردەوە، کە هەرچەندە ملیۆنەها ئۆکرانی ئاوارەبوون، بەڵام ئەمە نابێ ببێتەهۆی کەمکردنەوەی سەرنجمان لەسەر کێشەکانی گەیشتنی کۆچبەرانی وڵاتانی دیکە. لەیلا......
سیلایدهه‌واڵ

لەسەدا 83ی هاووڵاتیانی تورکیا ئاکەپە بە هۆکاری خراپی ئابووری دادەنێن 

KDC
ڕاپرسییەک ئاشکرای دەکات، کە لەسەدا 83ی هاووڵاتیانی تورکیا، پێیانوایە حکوومەتی ئاکەپە، بە شێوەیەکی خراپ ئابووری بەڕێوەدەبات. دامەزراوەی MAKی تورکیا بۆ لێکۆڵینەوە و ڕاپرسییەکان، لە 14 شار راپرسییەکی لەسەر ئەدای ئابووری تورکیا ئەنجام دراوە، کە لە سەدا 83ی بەشداربوویانی ئاکەپەیان بە خراپ بەڕێوەبردنی ئابووری وڵاتەکە تۆمەتبار کردووە. محەممەد عەلی کۆلات، بەڕێوەبەری......
هه‌واڵ

بۆچی سورییەکان دەچنە پاڵ ڕووسەکان بۆ شەڕکردن ؟

Harmn
بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆری هەواڵی بی بی سی هەندێ لە چەکدارانی سوریا، نزیکەی 7000 دۆلاری ئەمەریکی وەردەگرن بۆ ئەوەی لە ڕیزەکانی پێشەوەی شەڕی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بجەنگن. نزیکەی دوو هەفتە لەمەوپێش، مۆسکۆ ڕایگەیاند، کە نزیکەی 16 هەزار جەنگاوەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، خۆبەخشانە شانبەشانی سوپای ڕووسیا لە ئۆکرانیا شەڕیان کردووە. حەسەن......
به‌یاننامه‌سیلایدهه‌واڵ

داوای چارەسەری دەرونی بۆ پەنابەرە ئۆکرانییەکان دەکرێت

Harmn
شارەزایانی تەندروستی دەروونی سوید، دەڵێن، کە پەنابەرانی ئۆکرانی بەهۆی ئازارەکانی جەنگەوە، پێویستیان بە چارەسەری دەروونی هەیە. فلیپ ئارنبێرگی دەروونناس لە زانکۆی ئۆپسالا، دەڵێ: “پێویستە خێرا بجوڵێین، یەکێ لە ڕێگاکان بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە، دابینکردنی چاوپێکەوتنێکی تەندروستە بۆ هەموو پەنابەرە ئۆکرانییەکان، تا لە رووی دەروونییەوە ئارامیان بکەینەوە”. پێشبینی دەکرێت 76000 پەنابەری......
هه‌واڵ

وەزیری ئابوری ئەڵمانیا :یەکەم هەنگاومان بۆ دابینکردنی گاز ئەنجامداوە

Harmn
وەزیری ئابووری ئەڵمانیا ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند، یەکەم هەنگاوی پلانی فریاکەوتنی خۆیان، بۆ دڵنیابوون لە دابینکردنی گازی سروشتی بەرانبەر هەڕەشەی وەستانی پێداویستییە ڕووسییەکان ئەنجامدا. ڕۆبێرت هابیک، گوتی ئێستا لیژنەیەک لە ناو وەزارەتەکەیان پێکهاتووە بۆ چاودێری کردنی دۆخەکە، لە کاتێکدا جی 7 داواکاری ڕووسیای ڕەت کردەوە، کە بەرانبەر گازەکەیان رۆبڵ بدەن. ئەوەشی......