KDC

Category : هه‌واڵ

سیلایدهه‌واڵ

شاژن ئەلیزابێس تووشی کۆرۆنا بووە 

KDC
رۆیتەرز بڵاویکردەوە، کە کۆشکی باکینگهام، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، کە شاژن ئەلیزابێسی دووەم تووشی کۆڤید-19 بووە، بەڵام نیشانەکانی سووکن. کۆشکی شاهانە، گوتی، کە شاژنە ئەلیزابێس نیشانەی بچووکی هەیە و، بۆیە شاژن لەم هەفتەیەدا بەردەوام لە هەندێ ئەرکی سادە و لە کۆشکی ویندسۆر بەردەوام دەبێت. لە بەیاننامەکەی کۆشکەکەدا هاتووە، کە شاژن بەردەوام......
سیلایدهه‌واڵ

جۆنسن: لە دوای ساڵی 1945ەوە رووسیا بە دوای جەنگەوەیە لە ئەوروپا 

KDC
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بۆریس جۆنسن دەڵی، ڕووسیا لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە و لە ساڵی 1945ەوە پلانی گەورەترین جەنگی ئەوروپای داناوە. جۆنسن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بی بی سی، گوتی: “دەترسم بڵێم ئەو پلانەی ئێستا دەیبینین دەربارەی شتێکە، کە لە ڕاستیدا دەتوانێت گەورەترین شەڕ بێت لە ئەوروپا لەدوای ساڵی 1945ەوە”. ئەو ترسی......
سیلایدهه‌واڵ

هونەرمەندێکی بەریتانی داوای ئازادکردنی هاوڵاتییەکی کورد لە تورکیا دەکات 

KDC
میوزیکژەن و ئاوازدانەری بەریتانی، جۆرج ڕۆجەر واترز، لە ڕێگەی ئەکاونتی تویتەرەکەیەوە، داوای لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆماری تورکیا کرد، نودەم دوراک ئازاد بکات و، دەڵێت، ئێمە تۆ دەهێنینە دەرەوە. نودەم دوراک لە ساڵی 2015ەوە لە زیندانی بایبورتەیە و بە 19 ساڵ زیندانی سزا دراوە، ئەوەش بە هۆی گوتنەوەی گۆرانی کوردی،......
سیلایدهه‌واڵ

دوو مێردمنداڵی خۆكوژ دەستگیر دەکرێن 

KDC
هێزەكانی سوریای دیموكرات، دوو خۆكوژیان لە ناوچەی دێرزور دەستگیركرد، كە یەكێكیان مێردمنداڵێكی تەمەن 14 ساڵی توركە و، ویستوویانە خۆیان بە هێزەكانی هەسەدە-دا بتەقێننەوە. دوو خۆكوژەكەی داعش، كە پێش خۆتەقاندنەوەیان دەستگیركراون، یەكێكیان ناسناوی ئوسامە قەرداش-ە، كە خەڵكی عێراقە و، ئەوی دیکەیان منداڵێكی 14 ساڵەی تورك نەژادە بەناوی فەرهاد توركستانی. هەسەدە ئەوەی......
سیلایدهه‌واڵ

بە هۆی رەشەبا بەهێزەکەی ئەوروپا چەندین کەس گیانیان لە دەستداوە 

KDC
بە هۆی ڕەشەبا بە هێزەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی ئەوروپا، کە چەند وڵاتێکی گرتەوە، وێڕای زیانە ماددییەکان، چەندین کەس بریندار بوون و گیانیان لە دەستدا. بە گوێرەی هەواڵی میدیا ئەوروپییەکان، بە هۆی ڕەشەبا بە هێزەکەی ناونراو بە (یونس)، کە لە ئێرلەنداوە سەریهەڵدا و، هەریەکە لە وڵاتانی بەریتانیا، بەلجیکا، هۆڵەندا، دانیمارک و......
سیلایدهه‌واڵ

بەفر و رەشەبای بەهێز باشووری سوید دەگرێتەوە 

KDC
کەشناسی سوید، پێشبینی زریانێکی نوێ لە سوید دەکات، کە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، دەست پێدەکات و، ناوچەکانی باشووری ئەو وڵاتەش لە ڕیزی زۆرترین زیان لێکەوتوواندا دەبن. ڤیکتۆر بێرگمان، کە کەشناسێکی سیودییە، رایگەیاند، کە ئەگەری باران و بارینی بەفری زۆر هاوکات لەگەڵ بوونی ڕەشەبایەکی زۆر، دەبێتە هۆی کێشەی ڕێگا و هاتووچۆ. جێی......
چالاكیسیلایدهه‌واڵ

ناوەندی ڕەوەندی کورد وێبنارێکی بۆ وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سازکرد

Harmn
ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، وێبنارێکی تایبەت سەبارەت بە پڕۆژەی خوێندنی ئەلیکترۆنی زمانی دایک، کە پڕۆژەی ناوەندەکە بوو، بۆ ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رێی بەرنامەی Zoom سازدا. کاتژمێر 7:30 خولەکی ئێوارەی دوێنێ شەممە، بە کاتی ئەڵمانیا و، کاتژمێر 9:30 بە کاتی هەولێر، ناوەندی ڕەوەندی کورد لە......
سیلایدگشتیهه‌واڵ

ڤانیسا ڕەشید :بانگهێشتی سەرکردە باڵاکانی هەرێم بەڵگەی بەهێزی هەرێمی کورستانە

Harmn
ئەندامێکی شارەوانی میونشن، دەڵێ، ساڵ بە ساڵ رۆڵی هەرێمی کوردستان گرینگتر دەبێت و، ئەمساڵیش، کە سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی کۆنفرانسەکە کراون، بەڵگەی بەهێزی پێگەی هەرێمە بۆ ئەوروپا و دۆستەکانی، ئەوەش مانایەکە، کە پشتگیری ئەوان بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت. ڤانیسا ڕەشید کە ئەندامی کۆمیتەی گشتی ڕەوەندی......
چالاكیسیلایدهه‌واڵ

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە لەندەن دژی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق خۆپیشاندان دەکەن

Harmn
ناوەندی ڕەوەندی کورد لە لەندەن، خۆپیشاندان دژی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ئەنجام دەدەن و، داواش لە کوردانی دانیشتووی بەریتانیا دەکەن، کە لە شوێن و کاتی دیاریکراو ئامادە بن. ناوەندی ڕەوەندی کورد لە لەندەن بانگهێشتی کوردانی ئەو وڵاتە دەکات، کە رۆژی چوارشەممە، رێککەوتی 23ی ئەم مانگە، کاتژمێر 1 تا 3،......
به‌یاننامه‌سیلایدهه‌واڵ

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فەرەنسی چی لە باردۆخی کۆچبەر و پەنابەران دەگۆڕێت!؟

Harmn
بیردۆزی جێگرەوەی گەورە لەلایەن ناسیۆنالیستەکانەوە هێنراوە و پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ تیۆری پیلانگێڕی و زینۆفۆبیا بەرامبەر بە کۆچبەر و پەنابەران هەیە، ئەوەش لە رێی ڕاستەڕەوە توندڕەوەکان، وە بە شێوەیەکی بەربڵاویش لە گوتاری هەندێ سیاسیی فەڕەنسیدا بەکارهاتووە، بە تایبەتی لەم سەردەمانەی دواییدا. 13ی شوبات لە کاتی گەورەترین و یەکەم کۆبوونەوەی هەڵبژاردنیدا لە......