KDC

بەڕێوەبەری دەزگای توێژینەوەی تورکیا دەستگیرکرا

کەمال ئۆزکیراز، بەڕێوبەری پەیمانگای توێژینەوەی بەناوبانگی تورکیا، ئۆراسیا، دەستگیرکرا.

ئۆزکیراز، خۆی هەواڵی دەستگیرکردنی لە ڕێگەی پۆستێکی تویتەرەوە ڕاگەیاند و، نووسیویەتی، لە فڕۆکەخانەی سەبیحە جۆکشان گەشتەکەی هەڵوەشێندراوەتەوە و دەستگیرکراوە، هۆکاری دەسگیرکردنەکەیشی بە تۆمەتی سوکایەتیکردن گێڕاوەتەوە.

جێی باسە، ڕاپرسییەکانی دەزگای توێژینەوەکە، بەم دواییانە ئاماژەی بە کەمبوونەوەی ناوبانگی سەرۆک ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و پارتی داد و گەشەپێدانی دەستەڵاتدار، (ئاکەپە)یان کردبوو.

___

بەوێنە ..ڕەوەندی کوردستانی بەشداری کۆنگرەی نەتەوەو دەوڵەتەکان CNSدەکەن

Harmn

کەناڵێکی ئیسرائیل:ڕووسیا دەزانێت سەرۆکی ئۆکرانیا لە کوێیە

Harmn

ڕووسیا:مانۆری سەربازی لەگەڵ بیلاڕووس ئەنجام دەدات

Harmn