KDC

Category : هه‌واڵ

سیلایدهه‌واڵ

پێشمەرگەکانی دیموکرات درۆنێکی ئێران تێکدەشکێنن

KDC
دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەڵێ، تۆپبارانكردنی ‌بەرزاییەكانی كوردستان لە لایەن سوپای پاسدارانەوە دەستی پێكردووەتەوە و درۆنێكی بۆمبڕێژكراوی ئێرانیان تێكشكاندووە. دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، لە راگەیەنراوێكدا، ئاماژەیان بەوەكردووە، کە هێزەكانی رێژیمی ئێران، لە ئێوارەی هەینی 19ی خەرمانانەوە، دووبارە دەستیان بە تۆپبارانكردنی ناوچە و بەرزاییەكانی كوردستان......
سیلایدهه‌واڵ

گۆلی ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان زۆر دابەزیوە

KDC
بەرنامەکانی حکوومەتی ئێران بۆ بووژانەوەی گۆلی ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، هیچ دەرئەنجامێکی نەبووە و قەبارە و ئاستی ئاوەکەش، بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو رێژەیەکی زۆر دابەزیوە. بەرپرسی ناوەندی نەتەوەیی وشکەساڵی ئێران، رایگەیاندووە، بارودۆخی گۆلی ورمێ بە بەراورد لەگەڵ رابردوودا خراپتر بووە و، گەڕاوەتەوە پێش ئاستی گەڵاڵەی بووژانەوەی دەوڵەتی حەسەن ڕووحانی. هەواڵدەریی......
سیلایدهه‌واڵ

ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانەوە

KDC
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان نوسراوێک ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات سەبارەت بەچاکسازی لە موچەو دەرماڵەی خانەنشینانهەروەها بەپێی نوسراوەکە سەرجەم خانەنشینانی پلەی باڵا و تایبەت موچەکانیان هەموار دەکرێتەوە ئەگەر خزمەتیان هەبوو بۆیان هەژمار دەکرێت بەپێی یاسا و ڕێنمایەکان ئەوانیش(خانەنشینانی شارستانی و پێشمەرگە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و سەندیکا و ئاوارەیی)ئەوەش نوسراویی وەزارەتی......
سیلایدهه‌واڵ

پیاوێک هاوسەرەکەی دەکوژێت

KDC
لە نێو هۆتێلێکی هەولێر پیاوێک هاوسەرەکەی دەکوژێت و لە لایەن پۆلیسەوە بکوژەکە دەستگیر دەکرێت. پۆلیسی هەولێر، لە راگەیاندراوێکدا، باسیان لەوە کردووە، کە ئەمشەو کاتژمێر 11ی ئاگادارلە رووداوێکیت کوشتن ئاگادارکراونەتەوە، کە لە هۆتێل ئەربیل گراند روویداوە، دەست بەجێ تیمێکی پۆلیسی فریاکەوتنی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە شوێنی رووداوەکە ئامادەبوون.......
سیلایدهه‌واڵ

زانکۆی گەرمیان: ئاوی باوەشاسوار بۆ خواردنەوە و کشتوکاڵ و ئاژەڵ شیاو نییە

KDC
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی سووربوونی ئاوی بەنداوی باوەشاسوار، لیژنەیەکی پسپۆڕی زانکۆی گەرمیان لە لایەن سەنتەری توێژینەوەی زانکۆکەوە پێکهێنرا، ئەوەش بە مەبەستی لێکۆڵینەوەی هۆکاری سووربوونی ئاوی بەنداوەکە. زانکۆی گەرمیان لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لیژنەکە لە رۆژی دووشەممە 23/8/2021 و رۆژی هەینی 27/8/2021 لە دوو کاتی جیاواز و، بە دوو تیمی جیاواز سەردانی......
سیلایدهه‌واڵ

ئێران مێرمنداڵێکی کورد دەستگیر دەکات

KDC
مێرمنداڵێکی خەڵکی سەردەشت، بە تۆمەتی لایەنگری حیزبێکی کوردستانی، ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستگیری دەکەن. بە گوێرەی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوێنێ سێشەممە 7ی مانگ، هێزە ئەمنییەکانی شاری سەردەشت، مێرمنداڵێکی 15 ساڵەیان بە ناوی محەمەد فەردانی، خەڵکی میراوای ئەو شارەیان دەستگیرکردووە. بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بە بێ......
سیلایدهه‌واڵ

دادگا سزای لە سێدارە بەسەر تیرۆریستێکدا دەسەپێنێت

KDC
دادگای تێھەڵچوونەوەی سەڵاحەدین، سزای لە سێدارەدانی بۆ تیرۆریستێک دەرکرد، کە ساڵی رابردوو، بەشداری کوشتنی ھەشت کەسی لە گوندی ئەلبودۆری باشووری پارێزگای سەڵاحەدین کردووە. نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق، رایگەیاند، تیرۆریستەکە دانی بەوەدا ناوە کە ساڵی رابردوو، لەگەڵ ژمارەیەک تیرۆریستی دیکە، بەشداری کوشتنی ھەشت کەسی لە گوندی ئەلبودۆر کردووە،......
سیلایدهه‌واڵ

كوڕی وەزیری بەرگری رژێمی سەدام كاندیدی هەڵبژاردنە

KDC
خالید سوڵتان هاشم، كوڕی وەزیری پێشووی بەرگری رژێمی سەدام، لەسەر لیستی ئوسامە نوجێفی كاندیدە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق. بەگوێرەی زانیارییەكان، خالید سوڵتان هاشم، یەكێكە لە دیارترین كاندیدەكانی هاوپەیمانێتییەكەی نوجێفی لە پارێزگای نەینەوا، شارەزایانی رەوشی شارەكەش باس لەوە دەكەن، پاڵاوتنی لە لایەن نوجێفییەوە بۆ سەرنجڕاكێشانی ئەو دەنگدەرانەی لایەنگری رژێمی پێشوون، كە......
سیلایدهه‌واڵ

رێبەر ئەحمەد: رێژەی تاوان زیادی کردووە

KDC
وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، کە رێژەی تاوان لە ھەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمى كوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بۆ مێدیاکان رایگەیاند، بە ھۆی نەبوونی ھەماھەنگی نێوان دەستەڵاتی دادوەری ‌و ھێزە ئەمنییەکان، رێژەی تاوان لە ھەرێمی کوردستان رووی لە ھەڵکشان کردووە. جەختیشی لەوەکردەوە، کە نابێت......
سیلایدهه‌واڵ

بە مەبەستی پشگیری ئەحمەد مەسعوود خۆپیشاندان لە کابووڵ ئەنجامدرا

KDC
له‌ شاری‌ كابووڵی‌ پایته‌ختی‌ ئه‌فغانستان، چه‌ندین خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی‌ به‌ره‌ی‌ به‌رگری‌ نیشتمانی‌ له‌ ویلایه‌تی‌ په‌نجشیر و، سه‌ركۆنه‌كردنی‌ ده‌ستوه‌ردانه‌كانی‌ پاكستان ده‌ستی‌ پێكرد، چه‌كدارانی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبانیش ته‌قه‌ ده‌كه‌ن. بەپێی هەواڵەکان،‌ له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ كابووڵی‌ پایته‌ختی‌ ئه‌فغانستان، بە مەبەستی پشتیوانی لە به‌ره‌ی‌ به‌رگری‌ نیشتمانی‌ ویلایه‌تی‌ په‌نجشیر خۆپیشاندان ده‌ستی‌ پێكرد و، چه‌ندین لافیته‌یان به‌رزكردووه‌ته‌وه‌......