KDC

Category : هه‌واڵ

چالاكیسیلایدفیدراسیۆنه‌كانهه‌واڵ

سویسرا: ناوەندی بازل کۆنفرانسی خۆی سازکرد

Harmn
بە سەرپەرشتی ئەندامێکی کۆمیتەی گشتیی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، کۆنفرانسی ناوخۆیی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بازل و بە ئامادەبونی کوردستانییانی شاری بازل و دەوروبەری بەڕێوەچوو. ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی٦ی٢٠٢٤، بە سەرپەرشتی سەیران کەریم ئەندامی کۆمیتەی گشتیی کۆنفدراسیۆن و ئامادەبونی عممار داود ئەندامی دەستەی کارگێڕی ناوەندی سویسرا، کۆنفراسی ناوخۆی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بازلی سویسرا بەڕێوەچوو،......
چالاكیسیلایدفیدراسیۆنه‌كانهه‌واڵ

ناوەندی نەرویج کۆنفرانسی ئەنجامدا

Harmn
بە سەرپەرشتی هەریەکە لە نوێنەری شفا بارزانی و بەرپرسی کۆمیتەی ڕێکخستنی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، ناوەندی رەوەندی کوردستانی نەرویج کۆنفرانسی خۆی سازدا و دەستەیەکی نوێی کارگێڕییان هەڵبژارد. لە ڕۆژی ٢٣/٠٦/٢٠٢٤ ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەرویج هەڵسا بە ساز کردنی کۆنفراسی خۆی، کە زۆرێک لە رێکخراو و کۆمەڵەی کوردی و کەسایەتی دیاری هەر چوارپارچەی......
چالاكیسیلایدفیدراسیۆنه‌كانهه‌واڵ

ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆن وێبیناری بەرەو کۆنگرەی سازکرد

Harmn
ئامادەکردنی: سۆران حەسەن بەرە و کۆنگرە، ناونیشانی وێبیناری ئەم جارەی ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بوو، کە بۆ هەر یەکە لە ئیسماعیل کامل مامۆستای زانکۆ و سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، دکتۆر سۆران بەرزنجی ڕاوێژکاری باڵای یاسایی پەرلەمانی کوردستان و ڕاوێژکاری سەرپەرشتیاریی گشتیی ڕەوەندی کوردستانی سازکرا، کە لە لایەن خاتوو شوعلە ڕەسوڵ......
چالاكیسیلایدفیدراسیۆنه‌كانهه‌واڵ

ناوەندی بەلجیکا سەرۆکی بێرۆی کوردییان خەڵات کرد

Harmn
بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەلجیکا بە ئامادەبوونی دەستەی کارگێڕی ناوەند و چەندین کەسایەتی کۆمەڵە کوردییەکان، خەڵاتی بە سەرۆکی بێرۆی کوردی بەخشی. رێکەوتی ٢٣ حوزەیرانی ٢٠٢٤، جیهانگیر عالی دۆڵەمەری بەرپرسی ناوەندی رەوەندی کوردستانی-بەلجیکا (kdc-cdk belgium)، بە ئامادەبوونی سەرۆکی کۆمەڵە کوردییەکانی بەلجیکا و بەرپرسی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لە بەلجیکا و چەندین لایەنی سیاسی،......
چالاكیسیلایدفیدراسیۆنه‌كانهه‌واڵ

ناوەندی بەلجیکا سیمینارێک لەسەر بوون بە خاوەنی کار سازدەکەن

Harmn
ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەلجیکا سیمینارێک بۆ چەند کەسایەتییەکی سیاسی و بازرگانی سازدەکەن، کە تێیدا هاونیشتمانیانی دانیشتووی بەلجیکا دەتوانن بەشداربن، کە مەبەست لێی فێرکردنیانە چۆن ببنە خاوەنی کاری خۆیان. ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەلجیکا KDC-CDK Belgium سیمینارێک بۆ چەند کەسایەتی سیاسی و بازرگانی کوردستانی سازدەکات، ئەوەش بۆ گفتوگۆ کردن لە سەر چۆنییەتی بەهێز کردنی......
چالاكیسیلایدفیدراسیۆنه‌كانهه‌واڵ

بەلجیکا: ناوەندی رەوەندی کوردستانی بەشداری کۆبوونەوەی ناوەند و کۆمەڵە کوردییەکان دەکات

Harmn
ناوەندی رەوەندی کوردستانی لەسەر بانگهێشتی فەرمیی بیرۆی کوردی بەشداری کۆبوونەوەیەکی ناوەند و کۆمەڵە کوردییەکانی لە بەلجیکا کرد. رێکەوتی ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، مستەفا شاکر ستوونی بە نوینەرایەتی ناوەندی رەوەندی کوردستانی بەلجیکا (kdccdk Belgium) لەسەر بانگهێشتی فەرمیی بیرۆی کوردی، بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمەڵەی لۆرین بەشداری کۆبوونەوەی ناوەند و کۆمەڵە کوردییەکانی بەلجیکای بە......
چالاكیسیلایدفیدراسیۆنه‌كانهه‌واڵ

فدراسیۆنی کۆمەڵەی کوردستانی و ناوەندی ڕاینە بەشداری ڕێوڕەسمی کردنەوەی سەنتەری کۆمەڵەی کوردییان کرد

Harmn
بە بەشداری فدراسیۆنی کۆمەڵەی کوردستانی لە ئەڵمانیا و ناوەندی رەوەندی کوردستانی-ڕاینە و کۆمەڵەی رەوەندی کوردستانی لە شاری ڤۆلسبۆرگ و کۆمەڵەی کۆبانێ لە شاری بیلیفێلد و نوێنەرایەتی پارت و لایەنە سیاسییەکان و چەند کەسایەتییەک و چالاکوانێک، مەراسیمی کردنەوەی سەنتەری کۆمەڵەی کوردی لە شاری ئۆسنابروک بەڕێوەچوو. ڕۆژی شەممە رێکەوتی ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤،......
چالاكیسیلایدفیدراسیۆنه‌كانهه‌واڵ

ناوەندی رەوەندی کوردستانی بەلجیکا سەردانی پێرڤین جەمیل پاشا کچی ئەکرەم جەمیل پاشایان کرد

Harmn
ناوەندی رەوەندی کوردستانی بەلجیکا سەردانی سەرۆکی بێرۆی کوردی دەکەن و لە لایەن خاتوو پێرڤین پێشوازییان لێ کرا. لە ڕێکەوتی ٠٨/٠٦/٢٠٢٤ جیهانگر عالی دۆڵەمەری بەرپرسی ناوەندی رەوەندی کوردستانی بەلجیکا (kdccdk Belgium)، بە هەماهەنگی لەگەڵ مستەفا شاکر ستوونی بەرپرسی پەیوەندییەکانی ناوەند، خاتوو کارین وەزیر ئیشۆ سەردانی خاتوو پێرڤین جەمیل پاشای سەرۆکی بێرۆی......
چالاكیسیلایدفیدراسیۆنه‌كانهه‌واڵ

بەلجیکا: دوو کۆمەڵەی کوردی هاتنە ژێر چەتری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

Harmn
ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ دوو کۆمەڵەی کوردی کۆبونەوە و هەردووکیان بڕیاریاندا لە ژێر چەتری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کار و چالاکییەکانیان پەرەپێبدەن. ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٦/٦ ٢٠٢٤ ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە بەلجیکا (kdccdkbelgium) بە سەرپەرشتی جیهانگیر عالی دۆڵەمەری بەرپرسی ناوەند و بە ئامادەبونی مستەفا شاکر ستوونی بەرپرسی پەیوەندییەکانی ناوەند و......
سیلایدفیدراسیۆنه‌كانگشتیهه‌واڵ

پاپای فاتیکان ڕێزلێنانی بە خانمە هونەرمەندێکی کورد بەخشی

Harmn
پاپا فرانسیس خەڵاتی سوپاسنامەی ڕێزلێنانی بەخشییە خانمە هونەرمەندێکی کورد، کە گۆرانیبێژی ئۆپێرایە. ڕێبەری جیهانی کاسۆلیکی پاپا فرانسیس خەڵاتی سوپاسنامەی ڕێزلێنانی بەرزی بەخشییە هاوڵاتی ڕوسیا بە نەتەوە کوردی ئێزدی گۆرانیبێژی ئۆپێرا سڤێتلانا کاسیان و خێزانەکەی....