KDC

Category : سیلاید

سیلایدگشتیهه‌واڵ

بەڕفاندن و قاچاخچێتی داعش لە ئێستادا خۆیی ڕێک دەخاتەوە

Harmn
داعش دوای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکانی سوریا و عێراق کە بەم دواییانە زیندانی ئەلسنا لە حەسەکەی سوریا هەفتەی خوێناوی شەڕوپێکدادانەکانی نێوان گروپەکە و هێزەکانی سوریای دیموکرات بەخۆوە بینی گەڕانەوەی ڕێکخراوەکە بەم تەوژمەوە سەرەڕای ڕاگەیاندنی فەرمی لەناوبردنی ئەمریکا لە ساڵی 2019دا چەندین پرسیار لەسەر سەرچاوەکانی دەرماڵەی خۆی بۆ دووبارە دەست پێکردنی هێرشەکان......
به‌یاننامه‌سیلایدهه‌واڵ

بەریتانیا:دوای گەیشتنی کۆچبەران مۆبایلەکانیان لێدەستێنن

Harmn
وەزارەتی نێوخۆی بەریتانیا، دانی بەوەدا نا کە مۆبایلی لە هەموو ئەو کۆچبەرانە زەوتکردووە، کە گەیشتوونەتە بەریتانیا لە دوای پەڕینەوەیان، لە کاتێکدا ئەوە کردەوەیەکی نایاساییە. پارێزەرانی نوێنەری وەزیری نێوخۆ، پریتی پاتێل، لە دادگای باڵا دانی بەو راستیەدا نا، کە سیاسەتێکی نهێنی و نایاسایی پەیڕەوکراوە لە کاتی گفتوگۆکردنی دۆسیەیەک، کە لەلایەن سێ......
سیلایدگشتیهه‌واڵ

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا :سەپاندنی سزای پێشوەختە بەسەر ڕووسیا بەدورنازانن

Harmn
لیندا تۆماس گرینفیڵد نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتوەکان ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا کە تایبەت بە ھەڕەشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکراین بەڕێوەدەچێت، ئەمریکا و تەواوی وڵاتانی تری ئەندام لە ئەنجومەنەکە یەک دەنگن و پێوەکەوە داوا لە روسیا دەکەن ھەڵوێستەکانی رون بکاتەوە، فشاری توندیش دەخرێتە سەر مۆسکۆ......
سیلایدهه‌واڵ

ئیتڵاعات: هونەرمەندێکی لاوی کورد دەستگیردەکات

Harmn
یەکێ لە هونەرمەندانی لاوی خەڵکی شاری سەقز، کە کاری بەرهەمهێنان و دەرهێنانی چەندین کورتە فیلمی ئەنجامداوە، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا. بە گوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی سەقز، رۆژی شەممە، میقداد حەسەن نەژادی تەمەن 27 ساڵ و، ناسراو بە کاردۆخ، هونەرمەندی لاوی خەڵکی ئەو شارەیان دەستگیرکردووە. بە......
سیلایدهه‌واڵ

راپۆرتی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤی ساڵی رابردووی تورکیا بڵاو دەکرێتەوە

Harmn
پەرلەمانتارێکی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا چاوی بە ڕاپۆرتی ساڵانەیCHPدا سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە تورکیا دەخشێنێتەوە و کە چەندین پێشێلکاری لەو ساڵەدا بەرانبەر هاووڵاتیان و رۆژنامەنووسان و کەسانی دیکەدا کراون. پەرلەمانتار سزکین تانریکۆلۆ، جێگری سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند، ساڵی ڕابردوو مافی ژیانی 2964 هاووڵاتی پێشێلکراوە و، سێ......
سیلایدگشتیهه‌واڵ

ئیسرائیل بۆردومانی دەوروبەری دیمەشق دەکات

Harmn
دەووروبەری دیمەشقی پایتەختی سوریا لە لایەن ئیسرائیلەوە بۆردوومان دەکرێن و، ئاژانسی ئەو وڵاتەش دەڵێ لە لایەن بەرگری دژە موشەکی وڵاتەکەیەوە هەندێ لە موشەکەکان پێکراون. بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەمە ئاژانسی دەنگو باسی سوریا، (سانا)، بڵاویکردەوە کە هێزەکانی بەرگری دژە موشەک بەرپەرچی هێرشێکی موشەکی فڕۆکەکانی ئیسرائیلیان لە دەووروبەری دیمەشقی پایتەخت داوەتەوە، هەندێک لە......
سیلایدگشتیهه‌واڵ

ڕاوێژکاری ئاسایشی عێراق :داعشە زیندانیکراوەکان لەسەر ئاسایشی وڵات هەڕەشەن

Harmn
راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق، داوا لە سەرجەم وڵاتان دەکات، کە چەکدارە زیندانیکراوەکانی داعش وەربگرنەوە، یا بیانگوازنەوە بۆ شوێنێکی دیکە، چونکە مانەوەی سەرکردە زیندانیکراوەکانی داعش و چەکدارەکانیان لە عێراق، دەبێتە هەڕەشە لەسەر ئاسایشی وڵاتەکەی. قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق لەگەڵ مایکڵ ئنکەر، فەرماندەی هێزەکانی ناتۆ لە عێراق کۆبوەوە و، لەبارەی......
سیلایدگشتیهه‌واڵ

سەرۆک بارزانی پەیامێک بۆ ڕای گشتی بڵاودەکاتەوە

Harmn
سەرۆک بارزانی پەیامێکی ئاڕاستەی رای گشتی کرد و، تێیدا هاتووە، لە پێناو چارەسەری گیروگرفتەکان و رەخساندنی کەشێکی گونجاو و باش بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق، دەستپێشخەرییەکی سیاسیی خستووەتە ڕوو و، هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و محەمەد حەلبووسی سەردانی موقتەدا سەدر بکەن. دەقی پەیامەکە: بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان لەپێناو......
سیلایدهه‌واڵ

نەوتی خاو ئاستێکی دیکەی پێوانەیی تۆمار دەکات و نرخی گەیشتە 92.95 دۆلار

Harmn
ئەمڕۆ دووشەممە نەوتی خاو لە بازەڕەکانی جیهان، ئاستێکی دیکەی پێوانەیی تۆمارکرد، کە لە ساڵی 2014ەوە ئەو نرخەی بە خۆیەوە نەبینیوە. ئەمەش بەهۆی خۆپیشاندانەکان و ڕێککارەکانی پەتای کۆرۆنا، هەروەها ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا، نیگەرانییەکانی کەمی دابینکردنی سووتەمەنییە. بە گوێرەی سایتی سکاینیوز، پێوانەی نەوتی خاوی برێنت 92 سەنت، واتە لە سەدا 1.0 بەرزبووەتەوە......
سیلایدهه‌واڵ

ئەردۆغان بەبڕیارێکی نوێ میدیا سنووردار دەکات

KDC
ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆماری تورکیا، سنوورداریەکی نوێی بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی زیادکرد، لەژێر ناوی شەڕکردن لەگەڵ ئەوەی کە زیان بە بەها نەتەوەیی و ئەخلاقییەکان دەگەیەنێت. لە ڕاگەیەنراوێکدا کە لە ڕۆژنامەی فەرمیدا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بە پێوەرەکانی پاراستنی کەلتووری نەتەوەیی وڵات کراوە، هاوکات ڕێگەگرتن لە زیانگەیاندن بە منداڵان لە رێگەی بڵاوکراوە زیانبەخشەنەوە لە......