KDC

Category : سیلاید

سیلایدگشتی

ئێران کوردێکی باکوور دەکوژێت

KDC
هاووڵاتییەکی خەڵکی باکووری کوردستان، بەهۆی تەقەیڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەکوژرێت. بە پێی زانیارییەکان، هاووڵاتییەکی کوردی باکوور، لەبەرزاییەکانی سەر سنووری شاری ورمێ خەریکی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانیدا بووە و، هێزە چەکدارەکانیکۆماری ئیسلامی ئێران، تەقەی لێ دەکەن و بەهۆیسەختی برینەکەیەوە گیان لە دەستدەدا. بەپێی زانیارییەکان، ناوی ئەو هاووڵاتییە، رۆستەمچەکمەکی، خەڵکی گوندی شێکۆفتانی سەر بە شاریهەکارییە، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی، بێهیچ ئاگادارکردنەوەیەک، بە تەقەی راستەوخۆ ناوبراوبریندار دەکەن و دواتر بەهۆی سەختی برینەکەی گیانیلە دەستداوە. شایانی باسە ئەو رووداوە کاتێ بووە، کە ناوبراو هیچمەترسییەکی بۆ سەر سنووری ئێران نەبووە و، تەنیاسەرقاڵی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانی خۆی بووە...
سیلایدهه‌واڵ

ئیتڵاعات بە زۆر دەیانەوێ تاوانی کوشتنی کەسێک بخەنە ئەستۆی ئافرەتێکی کورد

KDC
نێوەندە ئیتڵاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بەمەبەستی دانپێدانان بە کوشتنی کەسێک، هەوڵ دەدەنبە هەر جۆرێک کە بکرێ گوشار بخەنە سەر خانمێکی کوردی پیرانشار، هەتا تاوانەکە بخاتە ئەستۆی خۆی. بەپێی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، چوارمانگ زیاتر بەسەر دەستگیرکردنی گوڵاڵە مورادیتێدەپەڕێت، کەچی ئێستاش لە ژێر گوشار و هەڕەشەیهێزە ئیتڵاعاتییەکاندایە، ناوبراو لە گرتووخانەیئافرەتانی نێوەندی ورمێ دەستگیرکراوە و، لە مافیدابینکردنی پارێزەر بێبەش کراوە. گوڵاڵە مورادی، لەم دواییانەدا چەندین جار بۆ نێوەندەئیتڵاعاتییەکان راگواستراوە و، دوای ئەشکەنجە وتوندوتیژییەکی زۆر، هەڕەشەی لێکراوە ئەگەر دان بەوتاوانانەدا نەنێت، کە بۆی دیاری کراوە، سزای زۆرقورس بۆ کوڕەکەی‌ کە پێشتر لەگەڵ خۆیدەستگیرکرابوو، دەبڕدرێتەوە. گوڵاڵە مورادی، خەڵکی پیرانشار، دوای کوژرانیعوسمانی حاجی حوسێنی، کە بەکرێگیراوی سوپایپاسداران بوو پیرانشار، لە لایەن ئیتڵاعاتی سوپاوەدەستگیرکرا، هاوکات دوو کوڕیشی بە ناوەکانی تاهیربەزازی و مەتین بەزازی، لەسەر هەمان پرس،دەستگیرکرابوون، بەڵام دواتر بە دانانی بارمتە ئازادکران....
سیلایدگشتی

بارەگای هەدەپە گەمارۆ دەدرێت

KDC
پۆلیسی توركیا بارەگای ناوەندی گشتیی پارتی دیموكراتیكی گەلان، هەدەپەی گەمارۆدا و رێگایان نەدا ئەندامانی هەدەپە بڕۆنە ناو بارەگاكەیان. بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، هۆكاری گەمارۆدانی بارەگای ناوەندی گشتیی هەدەپە، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە كەسە تێكدەر و ئاژاوەگێڕەكانی بەردەم بارەگای هەدەپە لە ئامەد، خواستوویانە بێن و لە بەردەم بارەگای ناوەندی گشتیی هەدەپە......
سیلایدگشتی

بێژەرێکی کورد رێگری لە ئافرەتێک دەکات بە کوردی قسە بکات

KDC
بێژەرێكی كوردی كەناڵێكی توركیا، رووبەڕووی رەخنە دەبێتەوە، کە دوای ئەوەی رێگری لە ژنێك کرد بە زمانی كوردی بەشداری لە بەرنامەكەیدا بكا. ژنێكی كورد بۆ بەشداریکردن لە بەرنامەیەکی كەناڵی شۆ تی ڤی توركی پەیوەندی بە بەرنامەكە دەکات و دەیەوێت بە كوردی قسە بكات، بەڵام دیدەم ئارسڵانی پێشكەشكاری بەرنامەكە، رێگری لێ دەكات......
سیلاید

هەواڵگری ئەمەریكا نەیتوانی سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا دەستنیشان بكات

KDC
بەپێی میدیا ئەمەریكیەکان هەواڵگری ئەو وڵاتە لەدەستنیشانكردنی سەرچاوەی سەرەكی بڵاوبوونەوەیكۆرۆنا سەركەوتوو نەبوون. دوای ئەوەی لە مانگی ئایاردا، جۆو بایدن سەرۆكیئەمەریكا، هەواڵگری وڵاتەكەی راسپارد بۆ ئامادەكردنیراپۆرتێك لە بارەی دۆزینەوە و دەستنیشانكردنیسەرچاوەی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا، لە ماوەی 90 رۆژداراپۆرتێك ئامادەكراوە و خراوەتەبەردەم بایدن. رۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاویكردوەتەوە، دەزگایهەواڵگری ئەمەریكا لە دیاریكردنی سەرچاوەیبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا شكستی هێناوە و، دیارنییە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە تاقیگەكانی چینەوە بووە، یالە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ گوازراوەتەوە. یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، لەكۆتاییەكانی ساڵی 2019، لە شاری ووهانی هەرێمیهوبێی چین تۆماركرا، كە ژمارەی دانیشتووانەكەی 11 ملیۆن كەسە، دواتر ڤایرۆسەكە بە هەموو جیهاندابڵاوبووەوە. هەر لە سەرەتاوە ئەمەریكا چەندین جار چینی بەبڵاوكردنەوەی ڤایرۆسەكە و شاردنەوەی زانیاری لەوبارەوە تۆمەتبار كرد، بەرپرسانی پەكینیش بە توندی ئەوتۆمەتەیان رەتكردوەتەوە....
سیلایدهه‌واڵ

شاخەوانێکی کورد دەیەوێت ئاڵای کوردستان بباتە لوتکەی چیای ئێڤرێست

KDC
بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە گەنجێکی کوردی دانیشتووی دهۆک، بە مەبەستی دانانی ئاڵای کوردستان لەسەر لوتکەی چیای ئێڤرێستی زنجیرە چیاکانی هێمالایای نیپاڵ بکات. رەنج عومەری تەمەن ٣٥ ساڵ، لە شاری سلێمانی لە دایکبووە و نیشتەجێی دهۆکە، بڕیارە ٢٨ی ئەم مانگە گەشتێک بۆ وڵاتی نیپاڵ بکات و ماوەیەک بمێنێتەوە، هەروەها مەشق و......
سیلایدهه‌واڵ

پەیامی سەرۆك بارزانی لە یادی سی و سێ ساڵەی ئەنفالی بادینان

KDC
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان سی و سێ ساڵ لەمەوبەر ڕژێمی پێشووی عێراق لە تاوانێكی تر و لە دوایین قۆناغی پڕۆسەی ئەنفالدا پاش بۆردومان و كیمیابارانكردنی زۆربەی زۆری دەڤەری بادینان، خەڵكی ئەو ناوچانە و پێكهاتەكانی ڕووبەڕووی گرتن و بێسەروشوێن كردن و ڕاگواستن كردەوە. لە و تاوانەدا حكوومەتی عێراقی سەدانهەزار هێزی......
سیلایدهه‌واڵ

هاووڵاتییەکی شاری دیواندەرە دەستگیر دەکرێت

KDC
هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دیواندەرە، لە لایەنهێزەکانی ئیتڵاعاتی شارەکەوە دەستگیرکرا و، تا ئێستاش شوێنی راگیران و هۆکاری دەستگیکردنەکەی نادیارن. ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان، بڵاوی کردووەتەوە، کە هاووڵاتییەکی خەڵکی ئاوایی عەلیاواییاپەڵی سەر بە شاری دیواندەرە، بە ناوی سلێمان گوڵی،لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی شارەکەوە دەستگیرکراوەو بۆ شوێنێکی نادیاریان بردووە. شایانی باسە ناوبراو بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاساییدەستگیرکراوە و دوای تێپەڕبوونی ٨ رۆژ لەدەستگیرکردنەکەی، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنیراگرتن و هۆکاری گرتنەکەیشی بۆ کەسوکاری روون نەکراوەتەوە....
سیلایدگشتی

کۆمەڵەی 7: دەبێ تاڵیبان رێ لە هاووڵاتیان نەگرێ کە دەیانەوێ وڵات جێبهێڵن

KDC
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بۆریس جۆنسن، دەڵێ، کۆمەڵەی حەوت لەسەر پلانێک بۆ رێککەوتن لەگەڵ تاڵیبان کۆکن و، مەرجی یەکەمی رێککەوتنەکەش ئەوەیە، دەبێ چەکدارانی تاڵیبان رێڕەوێکی پارێزراو دابین بکەن بۆ ئەو ئەفغانیانەی کە دەیانەوێت وڵاتەکە جێبهێڵن، تەنانەت لە دوای 31ی مانگی هەشتیشەوە. جۆنسن دوای کۆبوونەوەی کۆمەڵەی حەوت رایگەیاند، ئەوەی ئەمڕۆ کردمان، ئەوەیە کۆمەڵەی......
سیلاید

ناوەندی رەوەندی كورد لە دەرەوە پشتگیری كاندیدی كورد لە میونیخ دەكات

KDC
شاندی ناوەندی رەوەندی كورد لە دەرەوە، سەردانی شاری میونیخی ئەڵمانیای كرد و، لەگەڵ ژمارەیەك چالاكوانی كوردنشین كۆبووەوە و پشتگیری خۆیشی بۆ کاندیدی کورد لە میونخ دەربڕی. ناوەندی رەوەندی کورد لە دەرەوە، كە پێكهاتبوون لە هەر یەكە لە گەژال دەروێش بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەكان و هەورامان عەلی تۆفیق بەرپرسی راگەیاندنی گشتی ناوەند،......