KDC

رۆڵەکانی ئاگار، ئاگر لە چەند شوێنێکی تورکیا بەردەدەن

دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر، دەڵێ، لە چالاكییەكدا، كارگەیەكی درووستكردنی كەشتییان لە ئەنتالیا، سووتاندووە.

بە پێی هەواڵەکان، گرووپی دەستپێشخەری رۆڵەكانی ئاگر، رایانگەیاندووە، لە ناوەندی گەشتیاری کوندووی ناوچەى ئاکسو لە ئەنتالیا، کارگەی درووستکردنی کەشتییەکانیان سووتاندووە.

ئاماژەیان بەوەشداوە، كە لەو چالاکییەدا سێ کەشتی بوونە خۆڵەمێش و، زیانیش بە دوو کەشتیی دیکە گەیشت، كە بە گشتی زیانێکی ماددی ملیۆنییان پێگەیشتووە.

هاوکات لە ناوچەى مەرکەزئەفەندی دەنیزلی، کارگەیەکی چەرەساتی ئیبراهیم تەفەنلیلی، سەرۆکی بۆرسەی دەنیزلی، کە دوژمنی کوردانە سوتێنرا.

هەروەها ئەوەشیان خستووەتەڕوو، لە 23ی ئەیلولیش، لە ئاتاشەهیری ئیستانبول، ئوتۆمبێلی فاشیستێکیان سووتاندووە.

___

سوید: لەیادی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی پانێڵێک سازکرا

Harmn

تورکیا بە تاوانی جەنگ تاوانبار دەکرێت

KDC

کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی یەکەم کۆڕبەندی ئینتیمای نیشتمانی سازدەکەن

Harmn