KDC

ناوەندی ڕەوەندی كورد خزمەتگوزارییەكی دیكەی بەردەست كرد

ناوەندی ڕەوەندی كورد خزمەتگوزارییەكی دیكەی بەردەست كرد

لە درێژەی خزمەتگوزارییەكانی ناوەندی ڕەوەندی كورد بۆ ئاسان دەستگەیشتن بە زانیاری و چالاكییەكانی ناوەندی ڕەوەندی كوردلەدەرەوە، ھەردوو ئەپلیکەیشنی ئەندروید و ئای ئۆئێس بۆ ناوەند كارا كران.

لەم باریەوە، ھەورامان عەلی تۆفیق بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی ناوەندی ڕوەندی كورد لە دەرەوە بە ماڵپەڕی (kurdishdc.org)ـی ڕاگەیاند: بەھۆی پێشكەوتنەكانی تەكنەڵۆژیا، بەردەوام پرۆژەكانی ناوەندی ڕەوەندی كورد نوێ دەكەینەوە بۆ ئەوەی بتوانین بە تەكنیكی نوێ و ڕێگای ئاسان كوردان بتوانن دەستیان بە خزمەتگوزارییەكانی ناوەند بگات.

ھەورامان عەلی دەشلێت: نوێترین خزمەتگوزاری ناوەندی ڕەوەندی كورد، كاراكردنی ئەپلیکەیشنێكە لە ھەردوو سیستەمی android و IOS كە بەكارھێنەران دەتوانن لە ڕێگای سمارت دیڤایزەكانیان خوێنەری ماڵپەڕی ناوەندن بن و گوێ لە ڕادیۆیی ڕوەند بگرن بە شێوەی ئۆنلاین.

ھەر لەم ئەپلیکەیشنەدا خزمەتگوزارییەكانی (من كوردم و بەكوردی دەخوێنم) كە دوو پرۆژەی درێژخایەنی ناوەندی ڕەوەندی كوردین، كاراكراون و ڕەوەندی كورد دەتوانن سودی لێوەرگرن.

لینكی ئەپی ناوەندی ڕەوەندی كوردی بۆ ئای ئۆ ئێس

لینكی ناوەندی ڕەوەندی كوردی بۆ ئەندرۆید

___

شاری بێرنی سویسرا پێشوازی لە دەستپێشخەرییەک بۆ پێکهێنانی پەرلەمانی پەنابەران کرد

nusar1

ڕێکخراوی تەندروستی جیهان هۆشداری لە سوککردن یان هەڵگرتنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی دەدات

nusar1

بەرپرسی کاروباری کۆنفدراسیۆن بۆ پەرلەمانتارێکی فینلەندا: نابێ بوونە ئەندامتان لە ناتۆ دژی چالاکوانانی کورد بشکێتەوە

nusar1