KDC

فینلاند: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ پەرلەمانتار و جێگری کۆمیتەی دۆستایەتی کۆبوونەوە

ڕۆژی چوارشەممە، ڕێککەوتی ١٢/١٠/٢٠٢٢، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-فینلاند لە هێلسنکی پایتەخت، لەگەڵ خاتوو (سارا سیرێن)پەرلەمانتاری ئەو وڵاتە کۆبوونەوە.

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-فینلاند کە پێکهاتبوون لە هەریەکە لە نزار بەرواری، محەمەد خوداری، سیروان سابیر، دەریا ئەحمەد، لەگەڵ خاتوو (سارا سیرێن) ئەندامی پەرلەمانی فینلاند کۆبوونەوە و، خاتوو دەریا ئەحمەد، یاداشتی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی پێشکەش کرد، کە بریتی بوو لە دوو خاڵی سەرەکی، وەک ڕیفراندۆم و ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

ئەوەشی پێڕاگەندرا، کە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، هەمووکات لە خزمەت هەرچوارپارچەی کوردستاندایە بێ جیاوازی، وەک ئەوەی بارودۆخەی ئێستای ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە تێیدا رژێمی ئێران سیاستەکانی دژ بە کوردانی کوردستانی ڕۆژهەڵات ئەنجامی دەدا، هاوکات تۆپبارانی هەرێمی کوردستانیشی کردووە، وە مافی مرۆڤ پێشێل دەکات.

جێی باسە، خاتوو (سارا سیرێن) وێڕای پەرلەمانتاری، جێگری کۆمیەتی دۆستایەتی فینلاندایە، ناوبراو خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو دیدار و کۆبوونەوەیە دەربڕی، هاوکات خۆشەویستی خۆیشی بۆ هەر چوار پارچەی کوردستان دوپاتکردەوە.

___

کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی دهۆکی کرد

Harmn

پۆلیسی دانیمارک لە ژنە پەنابەرێکی کورد دەدەن و دەستبەسەری دەکەن

Harmn

دیداری کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی

Harmn