KDC

هەولێر: نوێنەری ڕەوەندی کوردستانی بەشداری مەراسیمی خەڵاتی زارا بۆ زمانی کوردی دەکات

نوێنەری کۆنفدراسیۆن و ڕەوەندی کوردستانی لە هەرێمی کوردستان بەشداری یەکەم خەڵاتی مەراسیمی ڕێزلێنانی خزمەت بە زمان ،کولتور و مێژوو کورد کرد ،کەلایەن ڕێکخراوی ( کوردشۆپ )ەوە ڕێکخرابوو

ڕۆژی دووشەممە 09.01.2023 لە هۆڵی ڕۆشبیری شاری هەولێر ,موزەفەر ئەحمەد نوێنەری کۆنفدڕاسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە هەرێم ،بەشداری مەراسیمی یەکەمین خەڵاتی ڕێزلێنان بە زارا موحەمەدی زیندانی سیاسی لەئێراندا کرد ،کەلەلایەن ڕێکخراوی (کوردشۆپ) ەوە ،بە ئامادەبوونی لایەنەکان ، کەسایەتی ،ڕۆشنبیران و مامۆستایانی زانکۆ سازکرابوو

جێی ئاماژەیە بەهۆی یەک ساڵەی بەڕێکردنی زیندانی کردنی زارا موحەمەدی ،ئەو کچە کوردەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی ئەوەی منداڵانی کوردی فێری زمانی دایک دەکرد ، لەلایەن کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئیران بەبیانووی تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی پێنچ ساڵ زیندانی لە بەندیخانەی ژنانی شاری سنە بەسەردا سەپێنراوە

س،ح

___

بەریتانیا: حکومەت پلانی هەیە ،یەکەم کۆمەڵە کۆچبەر بۆ ڕواندا ڕەوانە بکات

Harmn

ڕۆژهەڵاتی کوردستان : ئافرەتێکی تەمەن 61ساڵ لەلایەن ئیتلاعاتەوە دەستگیر دەکرێت

Harmn

گیان لەدەستدانی پەنابەرێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە یۆنان

KDC