KDC

بەرپرسی ناوەندی بەرلین پێشوازی لە سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمان دەکات

بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە بەرلین پێشوازی لە سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمان لە هەرێمی کوردستان کرد و باسی هەمەهانگی کاری هاوبەش و کارو چالاکییەکانی پێکهاتە نەتەوەییەکانی هەرێمی کوردستان کرا

ڕۆژی چوارشەممە ڕێککەوتی 08.03.2023 دکتۆردلێر دزەیی بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە بەرلین پێشوازی لە مەحەمەد سەعددەین ئیلهانی سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی کرد

لەدیدراێکدا باس لە پێکەوەژیانی ئاینی و نەتەوەییەکانی هەرێمی کوردستان کرا ،و هەروەها گفتگۆ لەبەرەوپێشبردنی پێکەوەژیان و ئازادی کاری سیاسی و ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان و ، هەماهەنگی و کاری هاوبەشی پێکهاتە نەتەوەییەکانی هەرێم لە ئەوروپاش کرا

لەکۆتایی دانیشتنەکەدا بڕیار درا ئەم دیدرانە بەردەوامبێت و کاری پێکەوەیی پێکهاتەکانی هەرێم لە دەرەوە فراوان بکرێت ،و وەک چۆن لە کوردستان ئەو هەماهەنگی و کارەهاوبەشانە ڕەنگی داوەتەوە

س،ح

___

هۆڵەندا: لەخۆپیشاندانی ڕەوەندی کوردستانیان ، پەیامێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە

Harmn

پەیامی سەرخۆشی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بۆ بنەماڵەو کەسوکاری عومەر چاوشین

Harmn

کۆنفیدراسیۆن بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵا پەیامێک ئاڕاستەی کوردانی تاراوگە دەکەن

Harmn