KDC

ئەڵمانیا: ڕەوەندی کوردستانی ڤۆلفسبۆرگ بەشداری ئاهەنگێک دەکەن

شاندێکی ڕەوەندی کوردستانی ڤۆلفسبۆرگ لە شاری پایینە Peine بەشداری ڕۆژی ڕۆشنبیری یەهودییەکان دەکەن و لەو نێوەندەدا پەیوەندی ڕۆشنبیری لەنێو ڕەوەندی نەتەوە جیاجیاکان و ئاینزاکانی ئەڵمانیا جەخەتیلێکرایەوە

ڕۆژی دووشەممە ڕێککەوتی 2023.08.14 لە شاری پاینە Peine شاندی ڕەوەندی کوردستانی لە ڤۆلفسبۆرگ کە پێکهاتبوون لە سالار کەرکوکی ،حامید ئیبراهیم ، محمد ساخیر و دیندار خاچۆ بەشداریان لە ئاهەنگی ڕۆژی ڕۆشنبیری یەهودییەکانیان کرد

ئاهەنگەکەبە ئامادەبوونی چەندین کەسایەتیی ڕۆشنبیری و سیاسی و دیپلۆماسی ، بە ئامادەبوونی پارێزگاری شارەکە وچەندین کەسایەتییە سیاسی و ڕۆشنبیرانی ئەڵمانی و یەهودی لە میانی سیمپۆزیۆمەکەدا بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا

لەنێوەندی ئەو دیدارەدا جەختیان لە پەیوەندی ڕۆشنبیران و ڕۆژنامەنووسان کرایەوە ، ئاڵوگۆڕی بیروڕا و ئاگادارکردنەوەیان لە ئازارەکانی گەلی کورد هەڵوێستەی لەسەرکرا
لەکۆتایی دا خۆشحاڵیان بەلێکنزیکبونەوەی ڕۆشنبیرانی نێوان پێکهاتەکانی دیاسپۆرا لەنەتەوە،ئاین و ئاینزاکانی ئەڵمانیا نیشاندا

___

ئیسماعیل کامل لەگەڵ سەرنووسەر و بەڕێوەبەری وێبسایتی گۆڤاری پێنگاڤ کۆبووەوە

Harmn

لە پارێزگایەکی سوید نۆرەی چوونە لای پزیشکی ددان تا 7 ساڵ دەخایەنێت

KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دیدارێکی دۆستانە لەگەڵ سەرۆکی پەیمانگای گۆڵد بۆ ستراتیژی نێونەتەوەیی سازدەکات

Harmn