KDC

بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی وڵاتی نەرویژ، شفا بارزانی لەگەڵ ڕەوەندی کوردستانی لە نەرویژ کۆبووەوە

ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ٢/ ٩/ ٢٠٢٣ لە شاری ئۆسلۆ پایتەختی نەرویژ سەرپەرشتیکاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی لەگەڵ کوردستانیانی هەرچوار پارچەی دانیشتووی وڵاتی نەرویژ کۆبووەوە.

لە گوتارێکدا بەڕێز شفا بارزانی باسی بەرنامەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بۆ ئامادەبووان کرد و داوای لێکردن یەکریز و یەکگرتوو پاڵپشت و هاوکاربن بۆ سەرخستنی، و کۆکردنەوەی نیشتیمانپەروەران پەروەرانی لەژێر چەترێکی نەتەوەیی و کوردستانی وەک ئامانجی سەرەکی کۆنفدراسیۆن دیار کرد.
هەروەها هانی کوردستانیانی دا منداڵەکانیان بنێرنە قوتابخانە کوردییەکان بۆ فێربوونی زمانی کوردی و جۆشدانی هەستی نەتەوەیی تیایاندا، بۆ ئەمەش ئامادەیی هەر هاوکارییەکی کۆنفدراسیۆنی لەم بارەوە گەیاندە ئامادەبووان.
ئەوەی جێگەی باسە وەزیری دەرەوەی وڵاتی نەرویژ ئامادەی کۆبوونەوەکە بوو و سڵاوی تایبەتی هەبوون بۆ جەنابی سەرۆک بارزانی و خۆشحالی خۆی بەیەکخستنی ڕەوەندی کوردستانی دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

___

3 كۆلبه‌ر تئين گولە باران ژلايی سوپای پاسداران ڤە

KDC

بەبەشداری نوێنەرانی پارت و لایەنە حکومییەکانی سوید سمینارێک لەسەر کیمیابارانی هەڵبجە ڕێکخرا

Harmn

ئافرەتانی رزگاربووی ئێزدی قەرەبوو دەکرێنەوە

KDC