KDC

بەرپرسی ناوەندی بازل بەشداری شازدەیەمین کۆڕبەندی نەتەوەیەکگرتووەکانی کرد

بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بازلی سویسرا، بەشداری شازدەیەمین کۆڕبەندی نەتەوەیەکگرتووەکانی بۆ پرسی کەمینەکان لە شاری جنێفی سویسرا کرد و، تێیدا وتارێکی لەسەر مافی کورد پێشکەش کرد.

ڕۆژانی ٣٠ی ١١ و ١ی ١٢، سۆران حەسەن بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بازلی سویسرا، بەشداری شازدەمین کۆڕبەندی نەتەوەیەکگرتووەکانی بۆ پرسی کەمینەکان لە جنێف کرد و تێیدا وتارێکی پێشکەش کرد، هاوکات چەند دیدارێکی لەگەڵ کەسایەتی سیاسی و ڕێکخراوەکانی بەشداربووی کۆڕبەندەکە ئەنجامدا.

بەرپرسی ناوەندی بازل، وتارەکەی لەسەر چەند تەوەرێک بوو وەک “کەمینەکان و کۆمەڵگا بەیەکەوە گرێدراوەکان: یەکسانی، یەکگرتنی کۆمەڵایەتی و بەشداری ئابووری”، هەروەها تیشکی خستە سەر مافی کورد و هەنگاوەکانی یەکسانی کۆمەڵایەتی ئابووری و ئەو ئاشتی و پێکەوەژیانەی کوردستانی وەک بابەتێکی سەرنجراکێشی سەردەمیانە وێناکرد.

جێی ئاماژەیە، نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە شاری جنێفی سویسرا کۆڕبەندێکیان بۆ پرسی کەمینەکانی وەک، نەتەوە و ئایین و ئایینزا و کێشە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان و توندوتیژییەکانی لە جیهاندا بەڕێوەبرد. ئەم کۆربەندە بە بەشداری نوێنەری وڵاتانی ئەندام لە نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوە جۆربەجۆرەکانی NGOبەڕێوەچوو و، تێیدا گفتوگۆی کراوە لەسەر پرسی کەمینەکان لە جیهاندا تاوتوێکران.

___

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە وێبینارێک بە ناونیشانی پڕۆسەی تەعریبی نوێی کوردستان ساز دەدا

KDC

ڕوسیا سەربەخۆی کۆماری دۆنیستیک وکۆماری لۆهانسکی ڕاگەیاند

Harmn

لەسەر فەرمانی مەسروور بارزانی پێداویستی نەخۆشخانەکانی شێرپەنجە دابین دەکرێن

KDC