KDC

ئەمەریکا: شفا بارزانی لە دیترۆیت لەگەڵ ڕەوەندی کوردستانی کۆبووەوە

دیداری شفا بارزانی لەگەڵ رەوەندی کوردستانی لە دیترۆیت

لە درێژەی گەشتەکەیدا بۆ ئەمریکا، شفا بارزانی سەرپەرشتیاری رەوەندی کوردستانی، لە شاری دیترۆیتی هەرێمی میشیگان، لەگەڵ رەوەندی کوردستانی کۆبوویەوە.

لە دەسپێکی ئەو دیدارەدا، ئومێد جاف چالاکڤان و کەسایەتی دیاری شارەکە، بە ناوی ئامادەبووانەوە بە گەرمی بەخێرهاتنی شفا بارزانی و شاندی یاوەری کرد.


دواتر شفا بارزانی سڵاو و رێزی سەرۆک بارزانی گەیاندە ئامادەبووان، هەروەها بە وردی لەسەر کار و پڕۆژەکانی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی قسەی کرد و، لەم بارەوە دوورە دیمەنی کار و ئامانجەکانی رێکخستن و یەکخستنی کوردستانیانی لە دەرەوەی بازنەی حیزبایەتی شیکردەوە.
سەرپەرشتیاری رەوەندی کوردستانی داوای لە ئامادەبووان کرد وێڕای هەوڵدان بۆ تێکەڵ بوون لەگەڵ کۆمەڵگەی ئەمریکادا، هاوکات پێویستە ئەوان بایەخ بە پاراستنی شوناس و ناسنامەی نەتەوەیی بدەن.
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەی دا شفا بارزانی بە پێداگرییەوە باسی لەوە کرد چاویان لەوەیە لەگەڵ هەموو ئەو کەس و لایەنانە هاوکاری بکەن کە باوەڕیان بە ئاڵای کوردستان و مافی دیاری کردنی چارەنووس بۆ خەڵکی کوردستان هەیە.

لە بڕگەی کۆتایی ئەو دیدارەدا، دەرگای دیالۆگێکی کراوە بۆ ئامادەبووان کرایەوە و پاش قسەو باسێکی تێروتەسەل و وڵامەکانی وتاربێژ، کۆبوونەوەکە لە کەشوهەوایەکی دۆستانەو پڕ لە هیواداریدا کۆتایی هات.

___

بیست ساڵ لەمەوبەرو لە (11) ی سێپتەمبەردا

KDC

ئەڵمانیا : شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری لە کەمپێکی هونەری شێوەکاری دەکەن

nusar1

فدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان داوایەک ئاڕاستەی کوردانی تاراوگە دەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW