KDC

پۆتین دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆسەر ئۆکرانیا ڕاگەیاند و،بایدن داوای وەڵامێکی یەکگرتوو یەکلاکەرەوە دەکات


بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕوسیا دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆسەر ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا ڕاگەیاند

ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا لە وتارێکدا کە تەلەڤزیۆنی فەرمی ڕوسیا بڵاویکردەوە، دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە ناوچەی دونباس لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا راگەیاند و وتی رووسیا رێگە نادات ئۆکرانیا خاوەنی چەکی ناوەکی بێت،وداوای لە سەربازە ئۆکرانییەکان دەکات، چەک دابنێن بگەڕێنەوە ماڵەکانیان.
پۆتین تەکیدکردەوە لەحاڵەتی دەستێوەردانی دەرەکی لەدۆخی ئۆکرانیادا ڕوسیا دەستبەجێ وەڵام دەداتەوە
ڕووسیا ناتوانێت هەست بە سەلامەتی بکات و بەردەوام لە ژێر هەڕەشەی فراوانی لەلایەن ئۆکرانیاوە بێت

هەروەها جۆن بایدن سەرۆکی ئەمەریکا لە یەکەم وەڵامی هێرشەکەی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا ڕایگەیاند، تەنیا ڕوسیا بەرپرسیارە لەو مەرگ و وێرانکاریەی ئەم هێرشە ، ئەمەریکا ، هاوپەیمان و هاوبەشەکانی بە شێوەیەکی یەکگرتووانە و یەکلاکەرەوانە وەڵامی دەدەنەوە ،جیهان ڕووسیا بەرپرسیار دەکات

سۆران حەسەن

___

لە هەر خولەکێکدا لەجیهان ١١ کەس بەهۆی برسێتییەوە گیان لەدەستدەدەن

KDC

هەنگاوی زێڕین

nusar1

تەنیا لە مانگی ڕابردوو دا ٣٣ کۆڵبەر کوژراو بریندار بوون

nusar1