KDC

سویسرا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سوریا کۆبونەوە

شاندێکی هاوبەشی ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا و بازل، لەگەڵ شاندێکی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد (سوریا) لە سویسرا، بەمەبەستی هەماهەنگی نێوانیان و ئامادەکارییان بۆ جەژنی نەورۆز کۆبونەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی٢ی ٢٠٢٤، شاندێکی هاوبەشی ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا، کە پێکهاتبون لە سەیران کەریم بەرپرسی ناوەندی سویسرا، سۆران حەسەن بەرپرسی ناوەندی بازل، شۆڕش ئۆردگان، عەمار داود ئەندامانی دەستەی کارگێڕی، لەگەڵ شاندی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد (سوریا )لە سویسرا، کە پێکهاتبون لە عەبدول عەزیز بەرپرسی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سویسرا، ڕامان، مستەفا ئەندامانی ئەو ئەنجومەنە کۆبونەوە.

جێیباسە، لە کۆبونەوەکەدا جەختکرایەوە لەسەر کاری هاوبەش و پێکەوەیی، هاوکات چەند بڕیارێک لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ جەژنی سەری ساڵی کوردی (نەورۆز ) لە سویسرا دران.

___

ئەمەریکا: دامەزراندنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ولایەتی پۆرتلاند

KDC

پیشانگایەك جیاواز لە شێواز و کۆنسێپتێکی نوێی هونەرمەند ( بەهــــادین)..

KDC

حەمەتاڵ شۆڕشگێری بانە ،غەدرلێکراوی مێژوو

Harmn