KDC

ئەندامێکی ناوەند داوایەک ئاڕاستەی سەرۆکی ئەڵمانیا دەکات

ئەندامێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەڵمانیا بە فەرمیی بانگهێشتی مەراسیمێک کرا و چاوی بە سەرۆکی ئەو وڵاتە کەوت و داوایلێکرد سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.

بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەڵمانیای فیدراڵ (فرانک واڵتەر شتاینمار) یادی پێنجەمین ساڵیادی تیرۆر کردنی (د.واڵتەر لوبکێ) سەرۆکی پێشووی هەرێمی هێسن-کاسێل کرایەوە، کە بە دەستی توندڕەوەکان تیرۆرکرا، هاوکات بە فەرمییش د.ڤیان وەک ئەندامێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و چالاکوانێک لە ئەڵمانیا بانگهێشتکرا و بەشداربوو.

د.ڤیان لەم مانگەدا ڕەگەزنامەی ئەڵمانیای وەرگرتووە، بۆیە سوپاسی سەرۆکی ئەڵمانیای کرد، کە وەک هاوڵاتییەکی ئەڵمانیا قبوڵیان کردووە و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی ئەڵمانيای فيدراڵ داوای لە سەرۆکی ئەڵمانیا و خانمەکەی کرد، کە لە نزیکەوە سەردانی هەرێمی کوردستانی دایک بکەن، بە تایبەت مۆزەخانەی بارزان و لالشێ نورانی، تا ئاگاداری کارەسات و ڕەوشی کورد بن، بە تایبەت کوردانی ئێزدی، هەروەها داواشیکرد پاڵپشتییەکی گەرمی کورد و کوردستان بکەن، ئەوانیش بە خۆشحاڵییەوە وتیان ئێمە ئێوە دەناسین و هەولێر دەناسین.

شایانی باسە، د.ڤیان داوایکرد وێنە لەگەڵ سەرۆکی ئەڵمانیا و خانمەکەی بگرێت، ئەوانیش قبوڵیان کرد و لە ڕۆژنامەکانی ئەڵمانیا بڵاوکرایەوە

___

بەلجیکا: بەرپرسی ناوەندی برۆکسل لەگەڵ دوو پەرلەمانتاری یەکێتی ئەوروپا کۆبووە

Harmn

گۆڤاری ڕەوەند یەکەم ساڵڕۆژی دامەزراندنی لە شاری برۆکسل دەکاتەوە

Karzan

شاری بێرنی سویسرا پێشوازی لە دەستپێشخەرییەک بۆ پێکهێنانی پەرلەمانی پەنابەران کرد

Harmn