KDC

ڕەوەندی کوردستانی لە ڤۆلفسبورگ پرسە و سەرخۆشییان گەیاندە پۆلیسی ئەڵمانیا

ڕەوەندی کوردستانی لە ڤۆلسفبورگ بە دروشمی کوردستانییان بە هەموو شێوەیەک تیرۆر ڕەتدەکەنەوە و داوای ئاشتی و پێکەوەژیان لە نێوان هەموو نەتەوە و ئایین و ئایینزاکان دەکەن، هاوکات شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و کوردیشە گەمایندە لە ڤۆلفسبورگ سەردانی بنکەی پۆلیسی شاری ڤۆلفسبورگیان کرد.

ڕۆژی هەینی ٧ی٦ی٢٠٢٤ ڕەوەندی کوردستانی بە مەبەستی سەرەخۆشی و هاوخەمی بۆ پۆلیسێکی شاری مانهایمی ئەڵمانیا، کە لە کاتی ئەرکدا بە دەستی تیرۆرستێک گیانیسپارد، هاوخەمی خۆیان گەیاندە پۆلیسی ئەو شارە، هەروەها پرسە و سەرەخۆشیشیان گەیاندە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو.
هەر لەو سەردانەدا پەیامی ئاشتی و خۆشەویستی خۆیان بۆ وڵات دووپاتکردەوە و داواشیان لە کوردەکەکان کرد پابەندی ڕێسا و یاساکانی ئەڵمانیا بن و یەکگرتووانە هەمووان بە یەکەوە وێنەیەکی شارستانییانەی پێکەوەژیان پیشان بدەن، چونکە گەلی کوردمان قوربانییەکی زۆری بە دەستی تیرۆرستان داوە، بۆیە هەموو بە یەکەوە ڕوبەڕوی تیرۆرستان دەبینەوە.

___

وەزیری بەرگری ڕووسیا :ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان تا بەدیهێنانی ئامانجەکان بەردەوام دەبێت

Harmn

دەست بە دەرکردنی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی دەکرێت

KDC

سەرۆک وەزیرانی پۆڵەند ئەوەی بیلاڕووس دەیکات تیرۆریزمی دەوڵەتییە

KDC