KDC

شاندی باڵای کۆنفدراسیۆن تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەمران دادەنێن

 

بە سەرپەرشتیی سەرۆکی کۆنفیدراسیۆن، شاندی کۆمیتەی بەڕێوبەریی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، سەردانی مەزاری نەمرانیان کرد و تاجە گۆڵینەیان لەسەر مەزاری نەمران دانا.

ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی ٣/٣/٢٠٢٥، بە سەرپەرشتیی ئیسماعیل کامل سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، شاندێکی کۆمیتەی بەڕێوەبەڕیی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بۆ بەرزڕاگرتنی یادی ٤٦ەمین ساڵوەگەڕی کۆچیدوایی سەرکردەی مەزنی گەلەکەمان، جەنەڕاڵ مەلا مستەفا بارزانی، سەردانی مەزاری نەمرانیان کرد و تاجە گوڵینەی خۆیان دانا، کە ڕێزدار شێخ خەڵات بارزانی، پێشوازییەکی گەرمی شادەکەی کرد.

 

لەو سەردانەدا سەرۆکی کۆنفیدراسیۆن ئیسماعیل کامل،
پەیامێکی پێشکەش کرد و  وتی «ئێمە وەک کۆمیتەی بەڕێوبەریی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە دیاسپۆرا، بەڵێن دەدەین، کە کوردێکی وڵات پارێزبین و لەسەر ڕێبازی بارزانیی نەمر کار و خەبات دەکەین بۆ یەک ڕیزیی نەتەوەیی لە هەر چوارپاچەری کوردستان و بە کوردستانی سوور یشەوە، خەبات دەکەین بۆ ئەوەی ڕەوەندی کوردستانی لە دیاسپۆرا نیشتمانی خۆیان خۆشبوێت و بەرگری لە خاکی خۆیان بکەن، وەک چۆن سەرکردەی مەزنی گەلەکەمان کردوویانە، ئێمەش ئەو بەڵێنە دووپات دەکەینەوە، کە وڵات پارێز و دڵسۆزی گەل و نیشتمان بین».

هەروەها بەڕێز شێخ خەڵات بارزانی، بەخێرهاتنی دەستەی بەڕێوبەریی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کرد و باسی لە گەورەیی و پیرۆزی مەزاری نەمران کرد، کە ڕێبازی بارزانی بۆتە سەیوانێک بۆ کوردانی هەر چوارپارچەی کوردستان.
پاشان بە شێوەیەکی ئاست باڵا و پرۆتۆکۆلیانە ڕێنوێنی  یادگەی نیشتمانیی بارزانی  ومۆنۆمێنتی جینۆسایدی بارزانییەکان کران.

___

لەسەر پەیماننامەی لۆزان سیاسەتمەدارێکی کورد نامەیەک ئاڕاستەی بەرپرسی ناوەندی سوید دەکات

nusar1

بەندکراوانی بەندیخانەی ئورمیە مان دەگرن

KDC

سویدییەک 10 ساڵە سیخوڕی بەسەر وڵاتەکەیەوە بۆ وڵاتێکی دیکە کردووە

KDC
KDC

FREE
VIEW