KDC

سویسرا: ڕەوەندی کوردستانی بەشداری گردبوونەوەی پشتگیری لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد

ڕۆژی شەممە لە شاری زیورخ گردبوونەوەی کوردانی سویسرا لە دژی کوشتنی کچە کوردی شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژینا ئەمینی 22ساڵ و پشتگیری لە خۆپیشاندانەکانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەڕێوەچوو

گربوونەوەکە بەبەشداری ژمارەیەکی زۆری کوردانی هەر چوار پارچە کوردستان بەڕێوەچوو ،ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسراش وەک ئەرکێکی نیشتمانی و نەتەوەیی بەشداری لەو خۆپیشاندانە کرد

جێی باسە کوردانی سویسرا بەنیازن ڕۆژی دوو شەممەش 26.05.2022 گربوونەوەیەکی کوردستانیانە دژی کوشتنی ژینا ئەمینی و پشتگیری لە خۆپیشاندانەکانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە شاری جنێف کاتژمێر 14:00 لەبەردەم بارەگایی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕێکبخەن

___

بە بەشداری تاهیر هەورامی و سەرۆک و جێگری کۆنفدراسیۆن کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ پزیشکانی تاراوگە ئەنجام درا

KDC

حکوومەتی هەرێم بنکەی تەندرووستی بۆ چارەسەری ئاوارە تووشبووەکانی کۆرۆنا لە کەمپەکانی دهۆک دەکاتەوە

KDC

پاپا نوێژ بۆ ئەو کۆچبەرانە دەکات کە لەڕێگەی ژیاندا گیانیان لەدەستدا

Karzan