KDC

سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی بەشداریی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە پەرلەمانی بەریتانیا دەکات

سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی، لەسەر بانگهێشی فەرمیی سەرۆکی پەرلەمانی بەریتانیا بەشداریی ڕێوڕەسمی نەورۆزی لە پەرلەمانی بەریتانیا کرد و وتارێکیشی بەو بۆنەوە پێشکەش کرد.

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی٣ی ٢٠٢٥ ڕێزدار شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی، بۆ ساڵی دووەم و لەسەر بانگهێشتی فەرمیی سەرۆکی پەرلەمانی بەریتانیا بەشداریی ڕێوڕەسمی جەژنی نەورۆزی لەناو بینای پەرلەمانی بەریتانیا کرد و بەو بۆنەشەوە وتارێکی پێشەکەشی ئامادەبووان کرد.

جێی باسە، ڕێورەسمی نەورۆز لە ماڵی سەرۆکی پەرلەمانی بەریتانیا و بە بەشداریی سەرباز بەرزنجی پارێزگاری لەندەن و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکوومی و پەرلەمانتاران، بەرپرسانی پارتە سیاسییە کوردستانییەکان و بەشێک لە ڕەوەندی کوردستانی بەڕێوە چوو.

___

نەمسا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی پرسەی بۆ عەلی قازی دانا

nusar1

بانگهێشتێک لە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانییەوە

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی فواد یاسین دەکات

KDC