KDC

ئەکادیمیایەکی سەربە کۆنفیدراسیۆن سیمینارێکیان لە ژێر درووشمی ئازارەکانی کوردستان ساز دا

 

ئەکادیمیای کەلتووری سەربە کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، لە ژێر درووشمی ئازارەکانی کوردستان لە مانگی ئازار، تا کۆتایی مانگی نیسان، سیمینارێکیان لە ئەڵمانیا و بە بەشداری چەندان کوردانی تاراوگەی هەر چوار پارچەی کوردستان ساز دا.

رێکەوتی ٢٠، ٤ ، ٢٠٢٥، بە سەرپەرشتی د. ڤیان یوسف، هەروەها بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە نوێنەرانی کۆمەڵە کوردستانییەکانی دانیشتووی وڵاتی  ئەڵمانیا، سیمینارێک بەڕێوە چوو.

سيمینارکە بە زمانی کوردی و لە ژێر چەتری ئەکادیمیای کولتوری  و نێونەتەوەیی شاری کاسێلی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، تێیدا خاتوو پرشنگ فەلەکەدین کاکەیی، شارەزا لە ئایین و فەرهەنگی ئایینی کوردانی یارسان لە ئێران و عێراق بە هەر دوو دیالێکتی سۆرانی و کرمانجی سەروو پێشکەش کرا.
ناوەڕۆکی باسەکە تیشکی دەخستەسەر ئازارەکانی کورد لە سەرەتاکانی شەڕی یەکەمی جیهانییەوە، تا ئەم سەردەمە.

لە کۆتاییدا، دەرفەتێکی کراوە بە بەشداربووان درا، کە پرسیار و سەرنجەکانیان ئاڕاستەی پێشکەشکار بکەن، ئەویش بەمەبەستی بەردەوامبوون لەسەر تەوەرە جیاجیاکانی پرسی کورد لە دەرەوە و ناوەوەی کوردستان.

شایانی باسە، چەندین کۆمەڵەی کوردی ئامادەبوونی خۆیان بۆ بەرفراوانکردنی ئەو جۆرە چالاکییانە نیشان دا، ئەوەش بۆ گەیاندنی دەنگی کورد بە جەماوەری خودی کورد لە هەندەران و هاووڵاتییانی ئەڵمان.

___

ئاسمانەکانی ئەوروپا بە ڕووی فرۆکە ڕووسیەکاندا دادەخرێن

nusar1

گرووپی DanKurd لەومەدوا لە ژێر چەتری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کاروچالاکییە وەرزشییەکانیان ئەنجام دەدەن 

KDC

ئاماری زیانەکانی ژێرخانی سەربازی ئۆکرانیا

nusar1