بەسەرپەرشتی سکرتێری کۆمیتەی گشتی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ، و ئامادەبونی ڕەوەندی کوردستانی کۆمەڵەی کولتوری ڕۆژ لە شاری میندێنی ئەڵمانیا دامەزرا
ڕۆژی دووشەممە ٩ی حوزیرانی ٢٠٢٥، بەسەرپەرشتی نادر دۆغاتی سکرتێری کۆمیتەی گشتی ، و بە ئامادەبونی ژمارەیەک زۆر لە کەسایەتی سیاسی و ڕۆشنبیران لە ڕەوەندی کوردستانی کۆنفرانسی خۆی لە شاری میندێن بەڕێوەبرد، کە تیایدا کۆمەڵەی کولتوری کوردی بە ناوی (کۆمەڵەی ڕۆژ یا کولتوری کوردی) هاتە دامەزراندن
کۆنفرانسەکە بە خولەکێک ڕاوەستان بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆحی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستیپێکرد.
پاشان نادر باسی لە ڕۆڵی کۆنفیدراسیۆن و فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە دیاسپۆراکرد و گرنگی پاراستن و زیندووکردنەوەی زمان و کولتوور و نەریتی کوردی و هەروەها یەکڕیزی و یەکگرتنی وتار ومالی کورد لە ژێر ئاڵای کوردستان و هزر و بیری نەتەوەیی باس کرد
دواتر دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵە هەڵبژێردرا، و بەرپرسی خولی زمانی کوردی و گروپی مۆسیقا و گروپی (گۆرانی و هەڵپەڕکێ) دەستنیشانکران.
جێی ئاماژەیەکۆمەڵەیی ڕۆژ خاوەندارێتی (کۆما ڕۆژ)ەیە کە 33 ئەندامی هەیە و بەشداری چەندین چالاکی کردیە ، هەروەها لەکۆتایی کۆنفرانسەکە سکرتێری کۆمیتەیی گشتی پیرۆزبایی دامەزراندنی کۆمەڵەی ڕۆژ لە دەستەی کارگێڕی و تەواوی ڕەوەندی کورد لە شاری میندێنی ئەڵمانیا کرد و هیوایی سەرکەوتنی بۆخواستن .