KDC

گەنجەکانی دیاسپۆرا سەردانی سکرتاریەتی قوتابییان و لاوانیان کرد

 

بە سەرپەرشتی سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و بە ئامادەبوونی بەرپرسی نووسینگەی ڕێزدار شفا بارزانی، دەیان گەنجی کوردی دیاسپۆرا سەردانی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابییان و لاوانی کوردستانیان کرد.

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٥ی١٠ی٢٠٢٥بە سەرپەرشتی دکتۆر ئیسماعیل کامل سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، هەریەکە لە قارەمان عوسمان بەرپرسی نووسینگەی ڕێزدار  شفا بارزانی، یاد ئەمین سەرۆکی فیدراسیۆنی لاوان، هەرمن ئەحمەد بەرپرسی ئۆفیسی ڕاگەیاندن، لەگەڵ دەیان گەنج و لاوی دیاسپۆرا سەردانی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابییان و لاوانیان لە هەولێر کرد و لە لایەن  شڤان مەحمود سکرتێری رێکخراوەکە پێشوازییان لێکرا.

شڤان مەحمود،ڕایگەیاند، کە کوردستان ماڵی هەموو کورد و کوردستانییەکە، لە هەر پارچەیەکی کوردستان بن.

هاوکات دانیشتنێکی کوردانە و هاونیشتمانییانە ئەنجامدرا، کە تێیدا باسی پێشکەوتن و ئاوەدانی هەرێمی کوردستان بەشێکی بوو، هەروەها فیدراسیۆنی لاوانی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، کە هەستاوە بە هێنانەوەی ئەو کۆمەڵە گەنجەی لە دیاسپۆرا دەژین و لە بنەڕەتدا کوردی پارچە جیاوازەکانی کوردستانن، ئەوانیش بە تامەزرۆییەوە گەڕاونەتەوە، تا بەشێکی نیشتمانیان ببینن، کە سەرباری ئەو هەموو کۆسپ و تەگەرانەی دەخرێنە بەردەمی، بەڵام لە پێشکەوتن و گەشەسەندن نەوەستاوە.

___

کەنەدا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی پشتگیری ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن

nusar1

بڕیاری 688ی ئەنجومەنی ئاسایش مێژوویەکە بۆ پاراستنی گەلی کورد و زەنگێکە بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی ئەمڕۆ

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەریتانیا لە بەردەم سەفارەتی ئێران خۆپیشاندان دەکەن 

KDC