KDC

ناوەندی برۆکسل بەشداری ڕێوڕەسمێکی کولتوری لە پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا دەکەن

 

شاندی ڕەوەندی کوردستانی لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا بە بانگهێشتی فەرمی بەشداریان لە ڕێوڕەسمی کولتوری بە ناونیشانی مۆلتیکۆلتورال ڕومانیا ( Multicultural Romania ) لە پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا کرد

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٨ی١١ی٢٠٢٥ ، لە سەر بانگشتی فەرمی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا ، ناوەندی رەوەندی کوردستان – برۆکسل بەشداریان لە رێورەسمەکی کولتوری بە ناو و نێشانی مۆلتی کۆلتورال ڕومانیا ( Multicultural Romania ) لە پارلەمانی یەکتیی ئەوروپاکرد.

شاندەکە بە سەرپەرشتی مستەفا شاکر بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستان – برۆکسل ، حەمێد سێنو بەرپرسی کومەلەی ئاشتی هەروەها جیهان سێد، مێمو، ژێلەمو کوردستانی بەشداریان لەو رێوڕەسمەدا کرد

لە مەراسیمەکەدا شاندی ناوبرا چەند دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرپرسان و پەرلەمانتارانی یەکێتیی ئەوروپا لە پەرلەمانی ئەوروپا ئەنجامدا و گفتوگۆی لەسەر پرسی کورد و هەروەها ئامانجی سەرەکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستان لە برۆکسل و کارو چالاکیەکانی کرا.

___

ڕوسیا فرۆکەیەکی بارهەڵگری کۆمەکی سەربازی ڕۆژئاوای لە ئۆکرانیا خستەخوارەوە

nusar1

ئاگاداری بۆ دایک و باوکانی دیاسپۆرا منداڵەکانتان بۆ کۆرسی سێیەمی فێرکردن و نووسین و خوێندنەوەی زمانی کوردی تۆمار بکەن

KDC

کەنەدا: ڕەوەندی کوردستانی لە ڤانکۆڤەر ڕۆژی ئافرەتان و جەژنی نەورۆزیان بەرزڕاگرت

nusar1