ڕۆژی یەکشەممە ٧ ی١٢ی٢٠٢٥، لە بارەگای ناوەندی ڕەوەندی کوردستان – برۆکسل، دیدار و کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەگەڵ ناوەند و هەر وەها چەندین کومەڵە کوردی بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەکە پێکهاتبوو لە
• ناوەندی ڕەوەندی کوردستان – برۆکسل
بە بەشداری مستەفا شاکر بەرپرسی ناوەند و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی
• کومەڵەی ئاشتی
بە بەشداری حەمید سینۆ و نەهرۆ سینۆ
• کومەڵەی هیڤی
بە بەشداری مستەفا عەلای و ئەکرەم حەمۆ
• ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی_بەلجیکا
بە بەشداری عەبدولڕەزاق ماجید
• ماڵی ئەیزیدییەکان لە بەلجیکا
بە بەشداری لەیلا چەلدەروشی
• ماڵی کورد
بە بەشداری شوان تاهیری

سەرەتای کۆبوونەوەکەدا بە یەک خولەک بێدەنگی بۆ ڕێز گرتن لە شههیدانی کوردستان دەستپێکرد، دواتر مستەفا شاکر بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستان – برۆکسل سوپاسی میوانانی کرد کە سەردانی ماڵی خۆیان لە بارەگایی ناوەند کردووە .
دواتر بەتێکڕای دەنگ گشتی ئەکرەم حەمۆ وەک سەرپەرشتیاری کۆبوونەوەکە هەڵبژێردرا.
لە درێژەی ئەم دیدارەدا، بەشداربووان پشتیوانییان لە یەکگرتوویی و هاوکاری بەردەوام و هەر وەها چالاک بوون لە پڕۆگرامەکانی داهاتوودا کرد،کە لە تەوەری باسەکە لەسەر ڕێکخستن و چۆنیتی هاوکاری بۆ دوو بۆنەی
٠ ڕۆژی ئاڵای کوردستان – ١٧ی ١٢
• جەژن و کردنەوەی ئاگری نەورۆز – ٢٠ی ٣ی ٢٠٢٦ لە شاری لۆڤن، بوو.
لە کۆتاییدا لایانەکان جەختیان لە گرنگی ئەم کۆبوونەوانە و هاوفکری و بەڕێوەبردنی پلان و بەرنامەکانی داهاتوو کرد.
