KDC

ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد هەڵمەتێکی فراوانی بۆ پاککردنەوەی ژینگە لە بەریتانیا بەڕێوە برد

ناوەندی ژینگەیی سەر بە ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا، بە بەشداریی ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران، بەرپرسانی شارەوانی و کەسایەتییە دیارەکان، هەڵمەتێکی فراوانی بۆ پاککردنەوەی شەقامەکان و بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی ژینگەیی لە بێرمینگهام ئەنجام دا.

ئەم هەنگاوە وەک بەشێک لە ستراتیژیی ڕێکخراوەکە دێت بۆ چەسپاندنی کولتووری ژینگەپارێزی و دروستکردنی ژینگەیەکی تەندروست بۆ کۆمەڵگە.

دکتۆر گۆڤە ئەحمەد، سەرۆکی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا،هاوکات جێگری سەرۆکی فیدراسیۆنی زمان و سەرۆکی فیدراسیۆنی زمانی کوردی لە بەریتانیا لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ هەینی 21ی ئابی 2026، بە هاوکاریی کۆمەڵێک لە کەسایەتییە ناسراوەکان، ئەندامانی پەرلەمان، نوێنەرانی شارەوانی، بەرپرسی ڕێکخراوە مەدەنییەکان و ژمارەیەکی زۆر لە خۆبەخشان، هەڵمەتێکی مەیدانییان بۆ پاککردنەوەی بەشێک لە شەقامەکانی بێرمینگهام ئەنجام داوە.

سەرۆکی ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، هاوکات لەگەڵ پاککردنەوەی شەقامەکان، چالاکوانانیان هەستاون بە بڵاوکردنەوەی ڕێنمایی و هۆشیاریی ژینگەیی لەنێو دانیشتووانی ناوچەکە و ڕێبواراندا، جەختی لەوە کردەوە کە پاراستنی ژینگە و ڕاگرتنی پاکوخاوێنیی شارەکان تەنیا ئەرکی لایەنێکی دیاریکراو نییە، بەڵکو بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشی هەموو تاکێکی کۆمەڵگەیە.

ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی زنجیرە پڕۆژەکانی ناوەندی ژینگەپارێزی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا دێت، کە ئامانجی سەرەکییان خزمەتکردنی ژینگە و گەشەپێدانی هۆشیاریی گشتییە، ڕێکخراوەکە دووپاتی کردەوە کە لەسەر ئەم جۆرە کارە خۆبەخشییانە بەردەوام دەبن، بەو ئاراستەیەی بتوانن لە ڕێگەی کارکردنی پێکەوەییەوە، ژینگەیەکی پاکتر و جوانتر بۆ ئێستا و داهاتووی نەوەکان فەراهەم بکەن.

 

کارزان حەیدەر

https://www.facebook.com/karzan.haedar.7

[email protected]

 

___

کەسوکاری کۆچبەرێکی نادیار داوای هاوکاری دەکەن

KDC

شاندی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی لقی 6ی پارتی دیمۆکراتی کوردستان دەکەن

Harmn

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە ،پرسەو سەرەخۆشی لە خانەوادەی دکتۆر مارف دەکات

Harmn