KDC

هونەرمەند و ئەکتەری دیاری کورد گولیستان تاهیر لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد

ئەمڕۆ شەممە 5ـی ئەیلوولی 2026 هونەرمەند و ئەکتەری ناوداری بواری شانۆی کوردی، گولیستان تاهیر کە بە (سوباری) دەناسرێت، دوای تەمەنێک لە خزمەتکردنی بوارەکانی گۆرانی، شانۆ و کولتووری کوردی، لە شاری بۆخومی وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.

کۆچکردوو گولیستان تاهیر لە بنەڕەتدا خەڵکی شاری دەرباسیەیە و لەناو خێزانێکی هونەردۆست و ئاشنا بە فۆلکلۆری کوردی گەورە بووە،  لە ساڵی 2000 ڕووی لە وڵاتی ئەڵمانیا کرد و لەوێش بەردەوام بوو لە چالاکییە هونەری و ڕۆشنبیرییەکانی، بەمەش ڕۆڵێکی کاریگەری گێڕا لە گەیاندنی هونەر و کولتووری کوردی بە ڕەوەندی کورد لە ئەوروپا.

ئەم هونەرمەندە بە چڕینی کۆمەڵێک گۆرانیی نیشتمانی و بەشدارییە بەردەوامەکانی لە ئاهەنگ و ڤێستیڤاڵەکانی نەورۆزدا دەناسرایەوە، هاوکات لە بواری شانۆدا خاوەن ئەزموونێکی دەوڵەمەند بوو، یەکێک لە دیارترین کارە شانۆییەکانیشی لە تاراوگە، مۆنۆدرامای نەسرین بوو کە لەسەر ئاستی ئەوروپا دەنگدانەوەیەکی زۆری لەناو بینەرانی کورددا هەبوو.

___

٣٣ ڕۆژی میحرابی شێوەکاری کورد .. بەهایدین

KDC

ئەمەریکا :یارمەتی هەرێمی کوردستان دەدەین بۆئەوەی توانای بەرگری موشەکی بەدەستبهێنێت

Harmn

کەنەدا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەدمنتۆن دامەزرا

Harmn