KDC

پرسی کۆچبەران لە سوید دەبێتەوە پێشەنگ و یاسای دیپۆرتکردنەوەی گەنجان دەگۆڕدرێت

بەپێی ئەنجامی ڕاپرسییەکی نوێ لە سوید، پرسی کۆچ و تێکەڵاوبوون جارێکی دیکە بووەتەوە جێگەی سەرنجی سەرەکیی دەنگدەران و گەڕاوەتەوە پلەی دووەمی گرنگترین پرسەکانی وڵاتەکە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە پارتەکانی دەسەڵات بڕیاری گۆڕانکارییان لە یاسای دیپۆرتکردنەوەی گەنجانی کۆچبەردا داوە.

ئەنجامی ڕاپرسییەکان دەریدەخەن کە پرسی کۆچبەران و تێکەڵاوبوونیان بە کۆمەڵگەی سویدی، بەشێوەیەکی خێرا گەڕاوەتەوە ناوەندی گرنگیپێدانی دەنگدەران، هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی بایەخی ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو مشتومڕە فراوانەی لە ماوەی رابردوودا لەسەر پرسی دیپۆرتکردنەوەی مێردمنداڵان و گەنجانی کۆچبەر لە ناوەندە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی ئەو وڵاتەدا دروستبوو.

لە کاردانەوەی ئەو مشتومڕانەدا، پارتەکانی پێکهێنەری رێککەوتنی تیدۆ رایانگەیاند کە ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاریی یاسایی لە بەرژەوەندیی گەنجانی پەنابەر، بەپێی هەموارە نوێیەکە، ئەو گەنجانەی لەڕێگەی دایک و باوکیانەوە مۆڵەتی نیشتەجێبوونیان وەرگرتووە، مافی ئەوەیان پێدەدرێت تاوەکو تەمەنی 21 ساڵی لە ناو خاکی سوید بمێننەوە، ئەمەش لەپێناو رێگریکردن لە دیپۆرتکردنەوەیان راستەوخۆ دوای گەیشتنیان بە تەمەنی 18 ساڵی وەک ئەوەی پێشتر بڕیاری لێدرابوو.

رێککەوتنی تیدۆ پەیماننامەیەکی سیاسییە لە نێوان پارتەکانی هاوپەیمانیی دەسەڵاتداری سوید کە بنەمای پێکهێنانی حکومەتی ئێستایە و ئامانجی سەرەکیی توندکردنەوەی سیاسەتەکانی کۆچ و پەنابەرییە، پرسی دیپۆرتکردنەوەی ئەو کۆچبەرانەی دەگەنە تەمەنی یاسایی، یەکێک بووە لە بابەتە هەرە هەستیارەکان کە لە ماوەی رابردوودا گوشارێکی زۆری لەسەر حکومەت دروستکردبوو.

 

 

___

ئاژانسی ووزەی ئەتۆمی بۆ ئێران : ئەم دۆخەی ئێستا بەردەوام نابێت

KDC

بەپەلە: هێرشێکی مووشەکی کرایە سەر فرۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی

KDC

لە پەرلەمانی نەرویج سیمینارێک لەسەر پرسی کورد بەڕێوەچوو

Harmn