KDC

ڕێکخراوەکانی مەدەنی و ژنانی کورد لە ئەورووپا چالاکییەکی بەرفراوانی هاوبەش ساز دەکەن

لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ بەرزڕاگرتنی پێگەی ژن و پتەوکردنی هاودەنگیی کۆمەڵگەی کوردی لە دەرەوەی وڵات، ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕێکخراوەکانی ژنان، ناوەندە مەدەنییەکان و فیدراسیۆنەکانی دیاسپۆرا لە ئەورووپا، لە 13-09-2026 چالاکییەکی بەرفراوانی هاوبەش لەژێر دروشمی ژن ڕەنگی جیهانە بەڕێوە دەبەن.

ئەم چالاکییە نوێنەرایەتیی هەماهەنگییەکی فراوانی نێوان فرەڕەنگیی پێکهاتەکانی گەلی کورد دەکات و تێیدا چەندین دەزگا و ڕێکخراوی دیاری هەر چوارپارچەی کوردستان و تاراوگە بەشدارن، لە بەرچاوترین بەشداربووان، یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، یەکێتیی ژنانی کوردستان لە سووریا، یەکێتیی ژنانی کورد و ئەڵمان، ناوەندی کوردانی ئاخن لە ئەڵمانیا، کۆمەڵەی زۆزان، ڕێکخراوی دی ئای ئۆ ئی ئێف، کۆمەڵەی دژ بە توندوتیژی بەرامبەر ژنان پێری، هاوپەیمانیی ژنانی کورد لە سووریا، لەگەڵ ناوەندە ئێزدی و کولتوورییەکان.

هاوکات لە پاڵ ناوەندە مەدەنی و داکۆکیکارەکان لە مافی ژنان، ژمارەیەک ناوەندی خزمەتگوزاری، ڕاگەیاندن و بازرگانیی کوردستانی لە ئەورووپا وەک سپۆنسەر و هاوکار بەشداری لە سەرخستنی کەرنەڤاڵەکەدا دەکەن، لەوانە کۆمپانیای جی ئێف بی بۆ پاسەوانی، ناوەندی ڕۆهێڤی، چێشتخانەی ماوەرد، زەیتوون مارکێت، ڤیدیۆ ڕۆناهی و چەندین براندی دیکە، کە ئەمەش ڕەنگدانەوەی گیانی هاریکاریی کەرتی مەدەنی و ئابوورییە لە پشتگیریکردنی دۆزی ژناندا.

ئامانج لەم کۆبوونەوە جەماوەرییە تیشکخستنە سەر ڕۆڵی بنەڕەتیی ژن لە گەشەپێدانی کۆمەڵگە، برەودان بە هاوکاریی نێوان ڕێکخراوەکانی ژنان لە تاراوگە و کارکردنە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر جۆرە جیاکاری و توندوتیژییەک کە ڕووبەڕووی ژنان دەبێتەوە.

لە ماوەی ساڵانی دواییدا، دیاسپۆرای کوردی لە وڵاتانی ئەورووپا، بەتایبەت لە ئەڵمانیا، پێگەیەکی کاریگەری لە ڕێکخستنی تواناکانی کۆمەڵگەی مەدەنیدا دروست کردووە، ژنانی کورد لە تاراوگە هەمیشە وەک پردی پەیوەندی لە نێوان پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی و تێکەڵاوبوون بە کۆمەڵگەی مۆدێرنی ئەورووپی بینراون،  مێژووی کارکردنی ڕێکخراوەکانی ژنان لە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان کە نموونەیان یەکێتیی ئافرەتانی کوردستانە بە مێژوویەکی دێرین لە ساڵی 1952ـەوە، بەردەوام سەرچاوەی ئیلهام بووە بۆ پێگەیاندنی سەرکردەی ژن لە بوارە جیاوازەکاندا.

سازکردنی ئەم جۆرە بۆنانە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، لە لایەک دەرخەری توانای ژنانی کوردە لە دروستکردنی تۆڕی کاریگەری کۆمەڵایەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئالنگارییەکانی پەنابەری و ژیانی نوێ، لە لایەکی دیکەشەوە پەیامێکی ڕوونە بۆ ناوەندە جیهانییەکان کە بزووتنەوەی ژنانی کورد بزووتنەوەیەکی پێشەنگ و سەردەمیانەیە و ئاشتی، یەکسانی و مرۆڤدۆستی لە سەرووی کارەکانی خۆیەوە دادەنێت.

___

فەرەنسا: لیژنەیەک لە کوردانی هەر چوار پارچە دامەزرێنرا

Harmn

وەزیری بەرگری ئۆکرانیا :بەبەرگرییەکانمان جیهانمان سەرسام کردووە

Harmn

مەغریب :- دۆزینەوەی کۆنترین ئاسەواری خشڵی وزێر

KDC