KDC

بێژەرێکی کورد رێگری لە ئافرەتێک دەکات بە کوردی قسە بکات

بێژەرێكی كوردی كەناڵێكی توركیا، رووبەڕووی رەخنە دەبێتەوە، کە دوای ئەوەی رێگری لە ژنێك کرد بە زمانی كوردی بەشداری لە بەرنامەكەیدا بكا.

ژنێكی كورد بۆ بەشداریکردن لە بەرنامەیەکی كەناڵی شۆ تی ڤی توركی پەیوەندی بە بەرنامەكە دەکات و دەیەوێت بە كوردی قسە بكات، بەڵام دیدەم ئارسڵانی پێشكەشكاری بەرنامەكە، رێگری لێ دەكات و دەڵێت، لە كوردی تێناگەین ئێرە كۆماری توركیایە.

لای خۆشیەوە نووسەری كورد، فەهیم ئیشق، رەخنەی لەو پێشكەشكارە گرتووە و نووسیویەتی، دیدەم خۆی كوردێكی عەلەوییە و خەڵكی شاری سیواسە، ئاشكراشی دەكات كە جارێك لە بەرنامەی كەناڵێكی توركیدا دیدەمی بینیوە و بە گوێی فەهیمدا چرپاندوویەتی: ئەز ژی كوردم.

___

شیعرێک پێشکەشی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دەکرێت

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورستانی لە سویسرا کۆبونەوە

Harmn

لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی بەریتانیا 20 کاندیدی کورد دەرچوون

Karzan