KDC

نوێنەرایەتیی کۆنفیدراسیۆن بەشداری دەیەمین فێستیڤاڵی فیلم و هونەری کوردی لە نیویۆرک کرد

دەیەمین فێستیڤاڵی فیلم و هونەری کوردی بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە شاری نیویۆرک بەڕێوە چوو. ئەمساڵ زیاتر لە ٣٠٠ فیلم لە کوردستان و رەوەندی کوردستانی بۆ فێستیڤاڵەکە نێردرابوون، کە لە نێوانیاندا ٣٠ فیلم بۆ پیشاندان لە بەرنامەی چوار ڕۆژەی فێستیڤاڵەکە هەڵبژێردران.

مستەر کورد بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییە نێونەتەوەییەكانی رەوەندی كوردستانی لەگەڵ خەیاڵ قەرتاڵ سەرۆکی فێستیڤاڵەکە، هەروەها ژمارەیەک لە فیلمسازان، هونەرمەندان و بەشداربووانی کورد و بیانی، سەبارەت بەگرنگیی سینەما و هونەری کوردی و پێگەی ئەم فێستیڤاڵە لە شارێکی گرنگی وەک نیویۆرک گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیروڕای کرد. بەرپرسانی فێستیڤاڵەکەش سوپاس و پێزانینیان بۆ پشتگیریی مەعنەویی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی دەربڕی.

ئەم فێستیڤاڵە، لەپاڵ پیشاندانی بەرهەمە سینەماییەکان، دەرفەتێک بوو بۆ ناساندن و بەرزڕاگرتنی ناسنامە و کەلتووری کوردستان و بەکارهێنانی زمانی هونەر بۆ ڕاکێشانی سەرنجی ڕای گشتیی جیهان، بەتایبەتی لە ئەمریکا، بۆ خواست و بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستان. هەڵپەڕکێ و شاییی کوردەواری و پیشاندانی جلوبەرگی کوردی لە تەنیشت ئاڵا و نەخشەی کوردستان، دیمەنێکی ئەم ناسنامە کەلتوورییەیان لەبەرچاوی ئامادەبووان پیشان دەدا.

___

چین :مانۆری سەربازی لە نزیک دورگەی تایوان ئەنجام دەدات

Harmn

ئەڵمانیا پلەی یەکەمی لەئاستی یەکێتی ئەوروپا بۆ داواکاری پەنابەران هەیە

Harmn

فیستیڤاڵی ئەسپە ڕەسەنەکان لە ڕەقە

KDC