KDC

شفا بارزانی سەرەخۆشی لە هونەرمەندی ناسراوی کورد زارا مگۆیان دەکات

سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، بەهۆی کۆچی دوایی تاوانا ئۆسکانێ شەمۆوە، پەیامێکی هاوخەمی و سەرەخۆشیی ئاراستەی هونەرمەندی ناوداری کورد لە ڕووسیا، زارا مگۆیان و بنەماڵەکەی کرد.

شفا بارزانی لە پەیامەکەیدا، وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارەی قووڵی خۆی، بە ناوی خۆی و تەواوی ڕەوەندی کوردستانییەوە سەرەخۆشیی ئاراستەی خانمە هونەرمەند زارا پاشایێڤنا مگۆیان و بنەماڵەی پاشا بینباشاڤیچ و پریسکی بینباشاڤیچ و سەرجەم کەسوکار و ناسیاوانی کۆچکردوو کردووە، لە بەشێکی پەیامەکەدا، سەرپەرشتیاری گشتی رەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی ئاماژەی بەوەی داوە کە خودالێخۆشبوو ژنێکی کوردپەروەر و بەڕەسەن بووە.

زارا پاشایێڤنا مگۆیان، یەکێکە لە دیارترین دەنگ و ئەستێرە ناودارەکانی بواری گۆرانی و مۆسیقا لەسەر ئاستی ڕووسیا و ناوچەکە. ئەو لە ساڵی 1983 لە شاری سان پێترسبۆرگ لە خێزانێکی کوردی ئێزدی لەدایک بووە و خاوەنی نازناوی هونەرمەندی شایستەی فیدراسیۆنی ڕووسیایە و وەک هونەرمەندی ئاشتیی یونسکۆش دەستنیشان کراوە، زارا بەردەوام لە بۆنە و کۆڕبەندە جیهانییەکاندا شانازیی بە ڕەچەڵەک و شوناسی نەتەوەیی کوردیی خۆیەوە کردووە، بارەگای بارزانی لە ڕێگەی نووسینگەی دیاسپۆراوە، بەردەوام پەیوەندییەکی پتەو و هاوئاهەنگیی بەردەوامی لەگەڵ کەسایەتی و هونەرمەندانی کورد لە سەرانسەری جیهاندا هەیە لەپێناو بەرزڕاگرتنی پێگەی ڕەوەندی کوردستانی.

 

دەقی پەیامەکە:

بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان

بە خەمگینی و پەژارەیەکی گەورەوە، هەواڵی کۆچی دوایی خودالێخۆشبوو تاوانا ئۆسکانێ شەمۆمان بیست.

بەم بۆنە خەمناکەوە، بە ناوی خۆم و ڕەوەندی کوردستانی، سەرەخۆشیی گەرمی خۆم ئاراستەی هونەرمەندی هێژای کورد لە ڕووسیا زارا پاشایێڤنا مگۆیان و بنەماڵەی پاشا بینباشاڤیچ، پریسکی بینباشاڤیچ بە گشتی و تەواوی کەسوکار و ناسیاوانی خودالێخۆشبوو دەکەم.

خودالێخۆشبوو تاوانا ئۆسکانێ شەمۆ دایکێکی بەڕێز و داپیرەی هونەرمەندی خۆشەویستمان بوو، ژنێکی کوردپەروەر و بەڕەسەن بوو، ئێمە هاوبەشی خەم و پەژارەتانین.

لە خوای گەورە داواکارم جێگەی خودالێخۆشبوو بەهەشت بێت و سەبر و ئارامی بە بنەماڵە بەڕێزەکەی ببەخشێت.

انا لله وانا الیه راجعون (ئێمە لە خوداوە هاتووین و هەر بۆ لای ئەویش دەگەڕێینەوە).

براتان
شفا بارزانی
سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی
20.10.2026

___

سوپای پاسداران ئاسەوارە مێژووییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەتاڵان دەبات

KDC

تەقینەوەیەک لە مۆناکۆ 3 برینداری لێکەوتەوە و هێزە ئەمنییەکان کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشی

Karzan

بەرپرسی ئۆفیسی راگەیاندن لەگەڵ ناوەندی برۆکسل کۆبووەوە

Harmn