KDC

لە پاریس ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە شەهیدانی کورد و فەڕەنسی و هێزی پێشمەرگە بەڕێوە دەچێت

بڕیارە ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی 28ی تشرینی دووەمی 2026، لە ناوچەی 15ی شاری پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، زنجیرەیەک ڕێوڕەسمی تایبەت بۆ ڕێزلێنان لە جەنگاوەرە دێرینەکان و تێکۆشەرانی کورد و فەڕەنسی کە لە پێناو ئازادیدا گیانیان بەخت کردووە، لەگەڵ ڕێزلێنانی تایبەت لە پێشمەرگە، ساز بکرێت.

ئەم چالاکییە بە دروشمی یەکگرتوو بۆ جیهانێکی ئازاد لەلایەن کۆمەڵەی برایەتیی فەڕەنسا و پێشمەرگەوە ڕێک دەخرێت و هەریەکە لە نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەڕەنسا و کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی تێیدا بەشدار دەبن، وەک گوزارشتێک بۆ هاوپەیمانی و قوربانیدانی هاوبەشی هەردوو گەل لە پێناو بەها مرۆییەکان و ئازادیدا.

بەپێی بەرنامەی ڕاگەیەندراو، ڕێوڕەسمەکان بەم شێوەیەی خوارەوە بەڕێوە دەچن:

لە کاتژمێر 14:00، پێشوازی لە میوانان دەکرێت و ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی بەرنامەکان دەکرێت لە باخی ئوژێنی جێندی (Jardin Eugénie Djendi)، لەبەردەم مۆنۆمێنتی یادەوەریی ئەو سەربازانەی بۆ فەڕەنسا لە ئۆپەراسیۆنەکانی دەرەوەی وڵاتدا شەهید بوون، لە ناونیشانی 29، شەقامی مۆنتانی دو لا فاژ (29, rue Montagne de la Fage) لە ناوچەی 15ی پاریس، گۆشەی شەقامەکانی سانت شارل و باڵار (Saint-Charles et Balard).

لە کاتژمێر 14:30، لە هەمان شوێن و لەبەردەم مۆنۆمێنتی شەهیدانی فەڕەنسا لە باخی ئوژێنی جێندی، ڕێوڕەسمی فەرمیی ڕێزلێنان لە تێکۆشەرانی کورد و فەڕەنسیی شەهیدبوو لە پێناو ئازادی ئەنجام دەدرێت.

دواتر لە کاتژمێر 15:30، بەشداربووان لە ڕێڕەوی پێشمەرگە (Allée des Peshmerge) لە نێو پارکی ئەندرێ سیتڕۆن (Parc André Citroën) کۆدەبنەوە و بە وەستان و ساتێک بێدەنگی، ڕێز لە قوربانییەکان دەگرن.

لە دوایین بڕگەی بەرنامەکەشدا، لە کاتژمێر 16:30، ڕێوڕەسمێکی تایبەت بە ڕێزلێنان لە پێشمەرگە لە هۆڵی شووشەیی پارکی ئەندرێ سیتڕۆن (Serre Parc André Citroën) لە ناونیشانی 2، شەقامی مۆنتانی دو لا فاژ (2, rue Montagne de la Fage) لە ناوچەی 15ی پاریس بەڕێوە دەچێت.

___

سەرۆک بارزانی: ئەگەر بەرنامەیەک هەبێت بۆ ئەوەی کورد لە ناوچەکە نەمێنێت، ئەو وەختە ئێمە هەموو یەکین

Harmn

وێڕای نەبوونی بەڵگە سزای 3 ساڵ زیندانی بەسەر هونەرمەد هۆزا جانێ درا

KDC

هەزاران کۆچبەر کەناراوەکانی سیوتایان بڕی و گەیشتنە ئیسپانیا

Karzan