KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەو کوردانە دەکات بوونە پەرلەمانتاری ئەڵمانیا

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، لە پەیامێکیاندا پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی سێ کوردی دانیشتووی ئەڵمانیا دەکا، کە لەم هەڵبژاردنەدا بوونە پەرلەمانتاری ئەو وڵاتە.

دەقی پەیامی پیرۆزبایی:

بە ناوی خۆمان و سەرجەم گەلی کوردستان، پڕ بە دڵ پیرۆزبایی ئاڕاستەی هەریەکە قاسم تاهیر ساڵح، جانان بایرام، ژیان عومەر، دەکەین، کە توانیان لە هەڵبژرادنی پەرلەمانی وڵاتی ئەڵمانیا، سەرکەوتن بە دەست بێنن و ببنە ئەندامی پەرلەمانی ئەو وڵاتە.

ئێمە وەک ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، خۆشحاڵ بووین بەو ئەنجامەی بە دەستتانهێنا و، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین، کە توانیوتانە تێکەڵی پڕۆسە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە ببن، ئومێدەواریشین، ئەوەی لە تواناتاندا بێت، چ بۆ گەل و وڵاتی ئەڵمانیا، هاوکات بۆ گەلی کوردستانیش، ئەنجامی بدەن.

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە

27ی9ی2021

___

بایدن گەیشتە رۆما بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەک گروپی G20 پێش چوونی بۆ گلاسکۆو ئامادەبوونی لە (کوب 26)

KDC

بۆ ئەم مەبەستە کۆبوونەوەی بەرپرسانی ناوەند و کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆن ئەنجامدرا

KDC

عێراق رێککارەکانی رۆژی دەنگدانی دیاری دەکات

KDC