KDC

ناوەندی دیسلدۆرف بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی گرنگدا دەکەن

ئەندامێکی دەستەی کارگێڕی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-دیسلدۆرف دەڵێ، ئەوان وەک ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بە هەماهەنگی ژمارەیەک رێکخراوی ژنان و رێکخراو و کۆمەڵەیەکی مەدەنی، لە بەرەبەری ساڵوەگەڕی ڕاپەڕین و شەهیدبوونی ژینا و راپەرینی رۆژهەڵاتی کوردستان، بە ئەرکی سەرشانی خۆمان زانی بەرامبەر ئەو رووداوە گرنگە بێ دەنگ نەبین و، بە پێی توانا و ئیمکاناتی خۆمان لەگەڵ چەند رێکخراوێک لە 17سێپتەمبەردا و لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا کۆبوونەوەیەک بەڕێوەببەین.

خاتوو لەیلا ئەندامی دەستەی کارگێڕی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-دیسلدۆرفی ئەڵمانیا، لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕ فەرمیی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی وتی: “ئەو چالاکییەیان بە هەماهەنگی چەند رێکخراو و گرووپێکی مەدەنییە و، پشتیگرییە لە خەباتی نەتەوەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، هەروەها هەوڵێکە بۆ لەقاودانی زیاتری ئەو خەباتە و قوربانییەکانی لە ئاستی دەرەوە و وڵاتانی ئەوروپادا. ئێمە هەوڵ دەدەین کوردانی دانیشتووی ئەڵمانیا و بە تایبەتی شاری کۆلن، لە تێپەراندنی ئەو ئەرکە نەتەوەییەدا لەگەڵمان بەشدار بن و لەو رۆژەدا بتوانین دەنگی خەباتی نەتەوەکەمان بین”.

ئەوەشی خستەڕوو، کە راپەرینی ژینا، نەک تەنیا ریزەکانی نەتەوەکەمانی لە رۆژهەڵاتی کوردستانی لە پێناو بەرگری لە خوێنی بەناهەق رژاوی ژینا و رۆڵەکانی دیکەی نەتەوەکەمان یەکخست، بەڵکو توانی رێنیشاندەر و چەخماخەی راپەڕینێکی گەورە بێت لە ئاستی هەموو ئێراندا. بۆیە ئێمە وەک ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-دیسلدۆرف، بە رووداوێکی گرنگ و کاریگەر هەم بۆ پرسی کورد، هەم وەک پرسی تایبەتی ژنان چاوی لێدەکەین.

ئاماژەی بەوەشدا، کە لە کۆبوونەوەکەدا جگە لەوەی چەند وتار و بابەتێک بەو بۆنەیەوە بە زمانەکانی کوردی و ئەڵمانی پێشکەش دەکرێن، هاوکات ژمارەیەک هونەمەندی کورد بەشدارن لەگەڵمان و هەر بەو بۆنەیەوە چەند بەرهەمێک پێشکەش دەکەن. هەر لە چوارچێوەی بەرنامەکاندا هەوڵ دەدەن کۆبوونەوەکە بە وێنەی شەهیدانی راپەڕین لە چوارچێوەی پلاکارت و پۆستەردا زیاتر بڕازێنینەوە

___

حکومەتی هەرێمی کورستان کار لەسەر بۆری گواستنەوەی گازی سروشتی بۆ سنورری تورکیا دەکات

nusar1

ناوەندی بەلجیکا چالاکییەکی کولتوورییان ئەنجامدا

nusar1

کاروچالاکیەکانی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە ڕوسیا

KDC
KDC

FREE
VIEW