KDC

ماکرۆن باسی سەردانەکەی هەولێر دەکات

دوای گه‌یشتنه‌وه‌ی بۆ پاریس، سەرۆکی فەڕەنسا له‌ تویتێكیدا، باسی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌ولێر و رۆڵی پێشمه‌رگه‌ دژ بە داعش ده‌كات.

ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فەڕه‌نسا، له‌ تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەری خۆی، سە‌باره‌ت بە سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ كوردستان نووسیویه‌تی: “فەڕه‌نسا هیچ كات پابه‌ندبوونی جه‌نگاوه‌ره‌ كورده‌كان له‌ شه‌ڕی دژی داعش‌ بیر ناكات، ویستم دوێنێ سه‌ردانه‌كه‌ی خۆم بۆ عێراق له‌ هه‌ولێره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنم، نێچیرڤانی ئازیز، سوپاس بۆ ئه‌و پێشوازییه”

ماكرۆن دوای‌ به‌شداریکردنی‌‌ لووتكه‌ی‌ هاریكاری‌ به‌غدا، گه‌یشته‌ هه‌ولێری‌ پایته‌ختی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و، له‌گه‌ڵ سێ‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه و‌، دیدارێكی تایبه‌تیشی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی ئەنجامدا.

___

پۆڵەندا هۆشداری بەکارهێنانی چەک دژی کۆچبەران دەدا

KDC

ناوەندی نەرویج پیرۆزبایی ئاڕاستەی کاندیدە کوردە دەرچووەکانی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی نەرویج دەکات

Harmn

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە و کەناڵی کوردستان٢٤ لەسەر کاری هاوبەش بۆ پرسە نەتەوەییەکان کار دەکەن

KDC