KDC

هاوپەیمانان: پابەندین بە هاوبەشییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان

گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، دەڵێ، پابەندن بە هاوبەشییەکەیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان.

واین مارۆتۆ، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، نووسیویەتی، هەرێمی کوردستان رۆڵی زیندوو و سەرکەوتووی لە شکست پێهێنانی داعش گێڕاوە و، هاوپەیمانانیش پابەندن بە هاوبەشییەکەیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان.

هاوکات خۆشحاڵیشی بە دەستگیرکردنی گرووپێکی تیرۆریستی لە لایەن دژەتیرۆری کوردستان دەربڕیوە.

رۆژی یەکشەممە 5-9-2021، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا، دەستگیرکردنی گرووپێکی تیرۆریستی لە هەولێر راگەیاند، کە لە لایەن دژەتیرۆری کوردستانەوە دەستگیرکرابوون، ئەو گرووپە پیلانیان بۆ کردەوەی تیرۆریستی لە نێو شاری هەولێر داڕشتبوو

___

جنێف:- نەتەوەیەکگرتووەکان کۆنفراسێکی هاریکاری بۆ ئەفغانستان ڕێکدەخات

KDC

کارو چالاکیەکانی مانگی 10 کۆنفدراسیۆن و ڕەوەندی کوردستانی

KDC

کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا دەکات

Harmn