KDC

سەلاحەدین دەمیرتاش: ئادرێسی چارەسەری پرسی کورد پەرلەمانی تورکیایە

سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە کە لە زیندانە، لە نوێترین تویتی خۆیدا نووسیویەتی،
سەرەکترین رێچارەی کورد لە تورکیا، پەرلەمانە و دەکرێت هەدەپەش چارەسەری کۆتایی بێت بۆ هەموو پرسەکانی وڵات.

ئەم قسانەی دەمیرتاش، لە کاتێکدایە کە دوو رۆژ بەر لە ئێستا، سزای تەمللی هاوسەرۆکی هەدەپە گوتی: چارەسەری کێشەی کورد ئیمرالییە، ئەو شوێنەی کە ئۆجەلانی رابەری پەکەکەی لێ زیندانییە.

دەمیرتاشیش لە تویتێکدا بەو شێوەیەی سەرەوە کاردانەوەی هەبوو و، گەورەتر لەو روانگە تەسکە حیزبیە بۆ پرسی کورد دەڕوانێت.

تویتەکەی دەمیرتاش:
بە دڵنیایی تەواوەوە هەدەپە بەشێکی گەورەیە لە چارەسەری کێشەی تورکیا، بەتایبەت کێشە و پرسی کورد.
هەدەپە سیاسەتێکی گرتووەتە بەر، کە بە باوەشی کراوە و روونەوە، هەموو روانگە و دیدگایەکی بەرانبەر خۆی قبوڵ دەکات.
بەڵام بە شێوەیەکی سرووشتی ئادرێسی چارەسەری پرسی کورد لە پەرلەمانی تورکیایە.

___

گرووپی مقاوەمە داوای خۆپیشاندان دەکەن و هۆشداریش لە بەرەنگاربوونەوەیان دەدەن

KDC

دەستەی ناوەندەکانی بەریتانیا بەشداری کۆنفرانسێکییان کرد

Harmn

پەرلەمانی کوردستان تاوتوێی دۆخی پەنابەرانی کورد لە وڵاتی لیتوانیا دەکات

KDC