KDC

بایدن گەشبینە بە تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بووژانەوەی ژێرخانی ئابووری وڵاتەکەی

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا گەشبینی خۆی لەسەر پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بووژانەوەی ژێرخانی ئابووری وڵاتەکەی، کە قەبارەکەی 1 تریلیۆن دۆلارە، راگەیاند.

نانسی پیلۆسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا رایگەیاند، ئەم هەفتەیە کۆنگریس کۆدەبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بووژانەوەی ژێرخانی ئەمەریکا و، دڵنیایە کە دەنگ بە پڕۆژەیاساکە دەدرێت و تێدەپەڕێنرێت.

ئەم هەفتەیە هەفتەیەکی چارەنووسسازە بۆ سەرۆکی ئەمەریکا، بەوپێیەی کە کۆمارییەکان لە دژی پڕۆژەیاسای بووژانەوەی ژێرخانی ئابووری ئەمەریکا و چەندین پرۆژە یاسایی هاندانی ئابووری دیکەی بایدن وەستاونەتەوە.

نانسی پیلۆسی هێندە دڵنیایە لە پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بووژانەوەی ئابووری، رایگەیاندووە هیچ کات پڕۆژەیاسایەکی نەخستووەتە دەنگدانەوە کە نەیتوانی بێت تێیپەڕێنێت.

پڕۆژەیاسای بووژانەوەی ژێرخانی ئابووری ئەمەریکا، پێشتر لەلایەن ئەنجوومەنی پیرانی وڵاتەکەوە دەنگی لەسەر دراوە و، دەبێت کۆنگرێسیش پەسەندنی بکا و، دوای واژۆکردنی لەلایەن سەرۆکی ئەمەریکاوە، دەبێتە یاسا

___

سوید:هەر پەنابەرێک تاوان بکات دیپۆرتی وڵاتەکەی دەکرێتەوە

Harmn

ناوەندی فینلەند: لە ٣٢ هەمین ساڵرۆژی تیرۆر کرانی دوکتور قاسملودا ..

KDC

گروپێکی ساختەکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی عێراق دەستگیر دەکرێن

KDC