KDC

چالاکوانێکی کورد سزای بەندکرانی بەسەردا دەسەپەێندرێت

یەکێکی دیکە لە بەڕێوەبەرانی کەناڵی تێلێگرامی پێرسمان، لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری سەقزەوە سزای بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا.

بە گوێرەی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کەیوان رەحیمی خەڵکی سەقز و چالاکوانی بواری راگەیاندن، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژ بە حکوومەت، لە رێگای چالاکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، سزای 4 مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپێندراوە.

کەیوان رەحیمی لەگەڵ چوار چالاکوانی دیکەی بواری راگەیاندن، ساڵی رابردوو، دوای سکاڵای بەرپرسی پێشووی شارەوانی سەقز، بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگ کرابوون و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کرابوون.

مستەفا حەمدی یەکێکی دیکە لە بەڕێوەبەرانی کەناڵی پرسمان، پێشتر هەر لەسەر هەمان تۆمەت سزای 2 ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرابوو.

___

تورکیا:15کیلۆ ماددەی هۆشبەر لە ئۆتۆمبیلێکی گەورەی سەربازیدا دەستی بەسەرداگیرا

nusar1

شاندی کۆمیتەی بەڕێوەبەری سەردانی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی کرد

nusar1

پەیامی کۆنفیدراسیۆن بە بۆنەی 79یەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستانەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW